١ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٢:٠٣
ڕێزگرتنی پارێزگای دیالەی ئێراق لە یارمەتییەکانی ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش

پارێزگەی دیالەی ئێراق وتی : ئێران یارمەتی زۆری بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و بەتایبەتی تاقمی تیرۆریستیی داعش داوە بە پارێزگەی دیالە و وڵاتی ئێراق .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : موسەنا عەلی تەمیمی،  پارێزگاری دیالەی ئێراق شەوی هەینی لە دیدار لەگەڵ   ئەسەدوڵڵا زازانی  پارێزگاری  کرماشان  وێڕای ڕێزگرتن لە داکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : دوای ڕووخانی  سەدام پێوەندیی نێوان ئێران و ئێراق  ڕوو لەباشبوون چوو ئەوەندەی  کە  ئێستا  هاوپەیمانی ڕاستەقینەی یەک لە ناوچەن وئێران ئەم ساڵانەی دوایی  یارمەتی زۆری بەمەبەستی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم بە ئێراق داوە.

پارێزگاری دیالەی ئێراق هەروەها هیواداری دەربڕی ئەم هەموو هەوڵ و تێکۆشانە و شەهید بوون وڕژانی خوێنی خەڵک بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و داعش لە ئەنجام دا ببێتە هۆی  ڕزگار بوونی ئێراق لە دەستی تیرۆریستان و چوونەدەری بە تەواوەتیان لەوڵاتی ئێراق.

عەلی تەمیمی  لە درێژەدا پەرەی هاوکارییەکانی دوو لایەنە لەگەڵ پارێزگەی کرماشانی داوا کرد و وتیشی: ئەم پارێزگەیە لە بواری جۆربەجۆر خاوەنی توانایی و تایبەتمەندی بێ وێنەیە.

موسەنا عەلی تەمیمی  پارێزگەی دیالەی ئێراق سەردانی کرماشانی کردووە....

کۆتایی کورتە نامە/310