١ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٠:١٥
پەلاماری تۆپخانەیی و ئاسمانیی سوپای تورکیا بۆسەر باکووری سوریا

سوپای توکیا ئیدیعای کرد هێزەکانی ئەم وڵاتە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی ناسراو بە سپەری فورات لە باکووری سوریا بنکەومەتەرێزی تاقمی تیرۆریستیی داعشیان لە دەورووبەری شاری حەڵەب داوەتە بەر پەلامار.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :  ئەرکانی گشتی سوپای تورکیا لە بەیاننامەیەک دا ئیدیعای کرد ، هێزەکانی ئەم وڵاتە  سەقامگیر لە ناوچەکانی سنووری لەگەڵ سوریا لە چوارچێوەی  درێژەی ئۆپراسیۆنی سپەری فورات کە کۆتایی  ئابی ڕابردوو دەستی پێکراوە، ڕۆژی هەینیش بە پەلامارێکی قورسی تۆپخانەیی و هاویشتنی گوللە هاوەن و ڕاکێت  لانیکەم  99 بنکەی  داعشیان لە ناوچەکانی سەرسنووری ئەعزاز و راعی لە دەورووبەری شاری حەڵەب داوەتەبەر پەلامار .

ئیدیعای سوپای تورکیا لەحاڵێکدایە کە کۆڕەکانی  نێوخۆیی  ئەم وڵاتە بە جاران دەوڵەتیان بە دەست تێدابوون و هاوکاری کردن لەگەڵ  تاقمی تیرۆریستیی داعش تۆمەتبار کردووە.

هەروەها دەوڵەتی تورکیا بەشێوەی ڕەسمی بەجاران شەڕ بە دژی کوردەکان لە باکووری سوریایان ڕاگەیاندووە.....

کۆتایی کورتە نامە/310