٢٩ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٣٩
رۆحانی: هاوسەنگیی پێویستییەکە بو پێشکەوتنی ئێران و شۆڕشی ئیسلامی

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : بۆ پێشکەوتنی ئێران و شۆڕشی ئیسلامی ، ڕێگەیەک جگە لە هاوسەنگی لە ئارادانییە .

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ڕۆژی پێنج شەممە لە ئەنجومەنی ئیداریی پارێزگەی  قەزوێن لە ڕۆژاوای تاران وێڕای  نەیارەتی بەرامبەر توندڕۆیی  ، وتیشی :  لە سیاسەت، بیرکردنەوە و هەڵوێست و ڕوانین بەرامبەر بە ناوخۆ و دەرەوە دەبێ بەشێوەی هاوسەنگ ڕەچاو بکرێت.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەی لە حەفتاو یەکەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەرلەمە وتووێژەکان لەسەر چۆنیەتی سەرمایەدانانەکان و چۆنیەتی  گەیشتنی تەکنۆلۆژییەکان بۆ ئێران بوو وتیشی:  لەم خولەی کوبوونەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان زۆرینەی وڵاتان  ڕەخنەیان لە ئەمریکا دەگرت کە بۆچی بەڵێنەکانی خۆی بەرامبەر بە ئێران لە پرسی  بەرجام دا  جێ بەجێ ناکات.

 سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی سەرمایەدانان و گەشەی پارێزگەی قەزوێن  وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی  هیچ وڵاتێک بە گۆشەگیری ناتوانێ  بگاتە جێگەوپلەیەکی بەرز و پێشکەوت بکات  وتیشی : گرینگترین هەوڵی دەوڵەت لە سێ ساڵی ڕابردوو، دامەزرانی ئاسایش لە ڕەوشێکی کۆمەڵایەتی، سیاسی ، ئابووری و پێوەندی دەرەوەیی بووە  .

روحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  هەموو هەوڵی دەوڵەتی یازدەهەمی ئێران  لابردنی لەمپەرەکانی بەردەم سەرمایەدانان و گەشەی ئابوورییە  وتی : بەهێزکردنی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەیی دەرفەتێکی مێژووییە  و لە باری ئابووری و زانستی زۆر گرینگایەتی هەیە .....

کۆتایی کورتە نامە/310