٢٨ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٥:٣٦
پەلاماری سوپای تورک بۆسەر بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لە باکووری ئێراق

بنکەو بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) لە باکووری ئێراق ، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئەو وڵاتەوە بۆردومان کر

بە پێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئاناتۆلی، سوپای تورکیا ئەمڕۆ سێ شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، فڕۆکە شەڕکەرەکانی هێزخی ئاسمانیی ئەو وڵاتە لە ئۆپراسیۆنێکی یەک کاژێرییدا، پێگەکانی پەکەکە لە چیای قەندیل لەباکووری ئێراقیان بۆردومان کرد.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، چەندین ئۆردوگاو هەماری تەقەمەنی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لەو پەلامارەدا لەبەین براوە.

تائێستا هیچ ڕاپۆرێک لەبارەی ژماری شیمانەیی کوژراو و بریندارانی ئەو پەلامارانە بڵاو نەبووەتەوە.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی هێزی ئاسمانیی تورکیا سەرلەبەیانی دوێنێ دووشەممەش پێگەو بارەگاکانی پەکەکە لەناوچەی زاپ هەڵکەوتوو لە باکووری ئێراقیان بۆردومان کردبوو.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا لە هاوینی ڕابردووە پاش ڕاگیرانی دووساڵانە ی شەڕ وپێکدادان، جارێکی دیکە هێرش بۆسەر بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچە باشوورییەکانی ئەو وڵاتەو باکووری ئێراقیان دەس پێ کردۆتەوە.

حکومەتی ئانکارا ئیدیعا دەکات کە هەتا پاکتاوکرانی بەتەواوەتی ئەندامانی پەکەکە درێژە دەدات بە پەلامارەکانی بۆ نێوخۆ و دەرەوەی تورکیا لەدژ ئەو گرووپە.....

کۆتایی کورتە نامە/310