٢٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٨:٠٦
پەلاماری بەهاوەنی ڕە شە کوژان بۆسەر باشووری ڕۆژاوای سووریا

لە ئاکامی پەلاماری بەهاوەنی تیرۆریستان بۆسەر باشووری ڕۆژاوای سووریا، چوار کەس کوژران و بریندار بوون.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ڕۆژی دووشەممە لە پەلاماری بەهاوەنی تیرۆریستان بۆسەر ئاوایی حەزەر لە قۆنیتەرەی سووریا، دوو کەس کوژران و دوو کەسیش بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە، سوپاوهێزە چەکدارەکانی سووریا، ڕێگای هاتووچۆی تیرۆریستان لە  باکووریی ستانی حەماە لە ڕۆژاوای ئەو وڵاتەیان تۆپباران کرد.

لەو تۆپبارانەدا ١٨ تیرۆریست لەوان، ئەبوو جاسم سەورانی و رامی جومعە ، دوو سەرکردەی سەرەکیی تیرۆریستانی ئیئتلافی -جەیشولفەتح - یان کوشت و کەلوپەلەکانیشیان لەناو برد.

لەلایەکی دیکەوە، بە پەرەسەندنی هەڵمەتی سوپای سووریا بۆسەر تیرۆریستان لە حەڵەب، سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی حەڵەب لە بەیاننامەیەک داوای لە شارومەندانی گەڕەکە ڕۆژهەڵاتییەکانی ئەو شارە کرد، بۆ پاراستنی گیانیان لە بنکەو پێگەی تیرۆریستان نزیک نەبنەوە.

گرووپە ڕەشەکوژەکان لە گەڕەکە ڕۆژهەڵاتییەکانی حەڵەب ، کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵ و چاوەدێریی سوپای سووریاو تیرۆریستان پێش دەگرن لە چوونەدەری شارومەندانی ئەو ناوچانە یە ....

کۆتایی کورتە نامە/310