٢٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٢٨
کوژرانی دە پاسە وانی هێزی ئاسایشی تورکیا

لە دوو پەلاماری جیاجیا بۆسەر ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا، لانیکەم دە کەس لە هێزە ئاسایشییەکانی ئەو وڵاتە کوژران.

بە پێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئاناتۆلی، دوێنێ دووشەممە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی دانراو لە قەراخ جاددەیەک لە پارێزگای ماردین ، دوو سەرباز و دوو کەس لە هێزی ئاسایش کوژران و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەو بۆمبە لەسەر ڕێی ئۆتۆمبیلێکی هەڵگری هێزە ئاسایشییەکان تەقییەوە.

بەرپرسانی خۆجێیی ، چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیایان بەئەنجامدەری ئەو تەقینەوە زانی.

هەروەها لە ئەنجامی شەڕ وپێکدادانی نێوان سەربازانی تورکیاو ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) لە شاڕێیەک لە شاری ئولودەرە لە پارێزگای شرناخ، شەش سەربازی تورک کوژران.

لەو تێکهەڵچوونە، هەروەها سەربازێکیش بریندار بوو.

پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا زیاتر لە سێ دەیەیە کە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتە خەریکە شەڕ دەکات.

خولی نوێی شەڕ وپێکدادانەکان لەو ناوچەیە لەمانگی ژولای ٢٠١٥ وە و پاش بەزێندرانی ئاگربڕێکی دوو ساڵان لەنێوان هەر دوولا  تاوی سەند.

لەو ماوەدا لانیکەم٦٠٠ کەس لە هێزە ئاسایشییەکانی تورکیاو پتر لە حەوت هەزار ئەندامی پەکەکە، کوژراون.....

کۆتایی کورتە نامە/310