بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەڕانسا، دیمیتری پێسکۆف وتەبێژی کۆشکی کرملینی روسیا رۆژی دوشەممە ڕایگەیاند لێدوانی نوێنەرانی ئەمریکا، بریتانیا و فەڕانسا لە نەتەوە یەکگرتوەکان لەمەڕ تۆمەتبارکردنی سوپای ڕوسیا لە سوریا بە تاوانی جەنگی قبوڵ نەکراوە.
دیمیتری پێسکۆف ڕەوشی سوریای زۆر ئاڵۆز زانی و گروپە تیرۆریستییەکانی بە کەڵکاوەژوو گرتن لە ئاگربڕ بۆ نوێ کردنەوەی هێز و توانای خۆیان تۆمەتبار کرد.
دیمیتری پێسکۆف رونیشی کردەوە ئەو قسانە دەتوانن زەبر لە پەیوەندییەکانی ڕوسیا و بریتانیا بدەن.وتەبێژی کۆشکی کرملینی ڕوسیا هەروەها جەختی کرد لەسەر ئیرادەی سیاسیی روسیا بۆ بەرەوپێشەوەبردنی رەوتی ئاشتی لە سوریا.
سامانتا پاور،ماتی ریکرۆف، فڕانسوا دلاتر نوێنەرانی ئەمریکا و بریتانیا و فەڕانسا لە نەتەوە یەکگرتوەکان پێشوتر ڕەخنەیان لە پەلامارە ئاسمانیەکانی ڕوسیا بۆ سەر گروپە تیرۆریستییەکانی پاڵپشتی کراوی خۆیان گرتبوو و مسکۆیان بە پەلاماری رێک خراو و بەرنامە بۆ داڕێژراو تۆمەتبار کردبوو.
پاش تێپەڕینی سێ رۆژ لە رێککەوتنی ئاگربڕی نێوان ئەمریکا و ڕوسیا لە سوریا، گروپە تیرۆریستییەکانی پاڵپشتی کراوی رۆژئاوا زیاتر لە 300 جار ئەو ئاگربڕەیان پێشێل کردوە.
بە شکستی ئاگربڕی رێککەوتن لەسەر کراوی ئەمریکا و ڕوسیا گۆڕەپانی جە نگی حەڵەب پێی ناوەتە قۆناغێکی تازە....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٢٥
News ID: 781685
ڕوسیا لە لێدوانی باڵوێزەکانی ئەمریکا،بریتانیا و فەڕانسا لە نەتەوە یەکگرتوەکان لە دژی پەلامارەکانی سوپای ئەو وڵاتە بۆ سەر بنکەی تیرۆریستان لە سوریا بە توندی ڕەخنەی گرت.