به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :هگێڕانهوه له هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا، ئاشتۆن کارتر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا له کۆبوونه‌وه‌ی گوێگرتنی کۆمیته‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی سێنای ئه‌مریکا، وتی: ئه‌مریکا درێژه ده‌دات به هاوکاریی و یارمه‌تیدان به هێزه‌کانی سووریای دیموکرات.
کارتر وتیشی: زیاتر له‌مه‌ش ئه‌وان ته‌یار ده‌که‌ین و چه‌ک له ده‌ره‌تانی ئه‌وان داده‌نین.
ناوبراو زیادیشی کرد: کورده‌کان به‌شێک له هێزه‌کانی سووریای دیموکراتن. من هه‌ر کارێک که پێویست بێت بۆ یارمه‌تیدان به هێزه‌کانی سووریای دیموکرات به مه‌به‌ستی چوون به‌ره‌و ڕه‌قه ئه‌نجام ده‌دم ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره به مانای پڕچه‌ک کردنی ئه‌وان بێت.
وه‌زیری به‌رگری ئەمریکا ڕوونیشی کرده‌وه: من پشتیوانی ده‌که‌م له هه‌ر جۆره بابه‌تێکی پێویست بۆ جووڵه به‌ره‌و ڕه‌قه.
جۆزف دانفۆرد، سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریکاش هێزه‌کانی سووریای دیموکراتی ته‌نیا هێزی کارامه بۆ ئازادکردنی ڕه‌قه له بنده‌ستی چه‌کدارانی داعش زانی.
ناوبراو به پرسیارێک سه‌باره‌ت پرچه‌ک کردنی کورده‌کان وڵامی نه‌دایه‌وه، هه‌رچه‌ند ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز به‌گێڕانه‌وه له به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریکا له پرۆژه‌یه‌ک هه‌واڵی داوه که بۆ پڕچه‌ک کردنی ڕاسته‌وخۆی هێزه کوردییه‌کانی سووریا له ده‌ستووری کاری ده‌وڵه‌تی ئۆباما له دوایین مانگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌و دانراوه.....
کۆتایی کورتە نامە/310