ابنا : سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین دوو ئامانجی بنه‌مایی له به‌رچاودا بوو: ئاسایشی ئیسرائیل و کۆنتڕۆڵ کردنی سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کان.
ئاشکرایه که پڕۆژه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینی گه‌وره‌ش که بنه‌ماکه‌ی دابه‌شکردنی ده‌وڵه‌ته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به ده‌وڵه‌ته بچووکه‌کانه، له‌م پێناوه‌دایه. له سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماری جۆرج ده‌بلیوو بووش کاندالیزا ڕایس به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا وتی که ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بۆ 22 وڵات دابه‌ش ده‌کرێت. له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و پڕۆسه پێش له کوڕه‌که‌ی بووش و ڕایس، جۆرج ده‌بلیوو بووش ده‌ستی پێ‌کردبوو.
بووش بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ئێران، سه‌دامی به‌هێزتر کرده‌وه، دواتر ناوبراوی بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی کوه‌یت هان دا و پاش ئه‌وه داگیرکردنی بیانوو کرد و شه‌ڕی یه‌که‌می که‌نداوی فارسی ده‌ستپێکرد. له‌و شه‌ڕه‌دا عێراقی دابه‌ش کرد و له باکووری عێراق، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و PKKی به‌هێزتر کرده‌وه. کوڕه‌که‌ی بووش کۆتایی به کاره‌که هێنا و به داگیرکردنی عێراق و ڕووخاندنی سه‌دام، ناوبراوی به‌ره‌و لای ته‌نافی له‌سێداره‌دان برد. عێراقی دابه‌شکراو و گیرۆده له شه‌ڕی ناوخۆیی، له حاڵه‌تی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر ئیسرائیل چووه‌ته‌ده‌ر و ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیاش به خه‌یاڵێکی ئاسووده‌تر سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌یان وه‌ده‌ستهێنا.
به‌هاری عه‌ره‌بی که له‌سه‌ر دروشمی "دیموکراسی دێت" سه‌ری هه‌ڵدابوو، له لیبیا له‌ناو برا، سووریا په‌لکێشی شه‌ڕێکی ناوخۆیی بوو، میسریش به کووده‌تای سه‌ربازی کۆتایی پێهات. هیچ یه‌ک له‌م وڵاتانه له ناو لیستی وڵاتانی دیموکراتیکدا نین جگه له توونس، هیچ یه‌کیان ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانی ده‌سه‌ڵات و هێزیان به‌ده‌سته‌وه بێت...
سووریاش هاوشێوه‌ی عێراق له حاڵه‌تی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئیسرائیل چووه‌ده‌ر. لێره سه‌رچاوه‌یه‌کی نه‌وتی به‌رچاو نییه. چییه‌تی حکوومه‌تی شام له‌لایه‌ن پشتیوانییه‌کانی ڕووسیا و ئێران له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ماوه‌ته‌وه.
پارته کوردییه‌کان و زیاتر له هه‌مووان PKK که‌ڵکیان له‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مریکا گرت و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی‌یان کرده ئامانج. PKK که له ڕووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه له‌سه‌ر پشتیوانییه‌کانی ئه‌مریکا به‌هێزتر بۆته‌وه له ئێستادا ته‌رکیزی له‌سه‌ر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی تیرۆر له تورکیا و دامه‌زراندنی یه‌که‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ له باکووری سووریا له‌پێناو یه‌کده‌نگ کردنی ئه‌وان له داهاتوو و به ئامانجی یه‌کێک بوونه‌وه‌ی ئه‌وه له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ کردووه.
دابه‌شکردنی سووریا
'برت ستفان' نووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی کاریگه‌ری ئه‌مریکایی واڵستریت ژۆرناڵ وتارێکی نووسیوه که تێیدا له دابه‌شکردنی سووریا وه‌کوو باشترین ڕێگه‌چاره، به‌رگری ده‌کات. ناوبراو پێیوایه که به‌رگری له یه‌کپارچه‌یی سووریا ڕاستبینانه نه‌بووه و پێشنیار ده‌دات که ده‌وڵه‌تی نوێ ئه‌مریکا که له جانیڤێری 2017 دێته سه‌ر کار، واز له‌و ئامانجه بێنێت و له تێزی دابه‌ش کردنی سووریا پێشوازی بکات.
کورتکراوی پێشنیاری ستفان ئه‌وه‌یه که به قه‌ناعه‌ت پێهێنانی تورکیا، باکووری سووریا و باکووری عێراق ببنه یه‌کێک.
و ئه‌گه‌ر تورکیا ناڕه‌زایه‌تی به‌و بابه‌ته ده‌رببڕێت، په‌یوه‌ندی کورده‌کانی سووریا له‌گه‌ڵ PKK بپچڕێت و ئه‌مریکا له‌وباره‌وه قه‌ناعه‌ت به تورکیا بهێنێت.
له‌و نێوانه‌دا، پێشنیار ده‌کات که هێزه ئاسمانییه‌کانی ئه‌مریکا پشتیوانی له جوگرافیایه‌ک بکه‌ن که له ده‌ره‌نجامی لکاندنی باکووری سووریا و باکووری عێراق دروست ده‌کرێت...
ستفان خوازیاری دووهه‌مین هێز به ناوی "هێزی چه‌کۆش"ه که ئه‌م جاره‌ش نه ته‌نیا باکوری عێراق و PKK به‌ڵکوو پشتیوانی له باکووری سووریا و PYD بکات...
ناوبراو له حاڵێکدا له‌م پێشنیاره له قه‌ناعه‌ت پێهێنانی تورکیا قسه ده‌کات، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه له پشتیوانییه ئاسمانییه‌کانی ئه‌مریکا باس ده‌کات و دوو ئامانج پێوشوێنگری ده‌کات...
پێشنیاری PKK
ئه‌م پێشنیاره له ڕاستیدا پێشنیاری ده‌سته‌به‌رکردنی دوو بنه‌مای بنه‌ڕه‌تی پڕۆژه‌ی PKKهیه. دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌تی سه‌ر به PKK له باکووری سووریا و باکووری عێراق. دواتر ئه‌گه‌ر توانای ببێت نۆره به باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا و دواتر نۆره به باکووری ڕۆژئاوای ئێران ده‌گات...
به‌م شێوه‌یه PKK به یه‌کده‌نگ کردنه‌وه‌ی به‌شه‌کانی تورکیا، سووریا، عێراق و ئێران، ههنگاوێکی گه‌وره له‌پێناو پڕۆژه‌که‌ی خۆی هه‌ڵده‌گرێت...
له ڕاستیدا پێشنیاری ستفان له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی PKK یه‌کێکه...
سیاسه‌ته پراکتیکییه‌کانی ئه‌مریکاش جیاوازییه‌کی زۆری نییه...
ناڕه‌زایه‌تی تورکیا
له ڕاستیدا ناڕه‌زایه‌تی تورکیا و ئۆپراسیۆنی سپر فورات بۆ ڕێگری له بارودۆخێکی وایه.
ئه‌نقه‌ره به ده‌رس گرتن له ئه‌زموونی هێزی چه‌کۆش، ئه‌م جاره ناوچه‌ی دژه‌فڕین له‌ژێر چاودێری هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا دروست ده‌کات. ئه‌مریکاش به‌و بۆنه‌وه که ئاگاداری ئامانجه‌کانی تورکیایه، له ئێستادا به ساردی بۆ پرسی ناوچه‌ی ئه‌من ده‌ڕوانێت...
و ده‌زانێت که ناوچه‌ی دژه‌فڕینی ژێر چاودێری تورکیا، هاوشێوه‌ی "هێزی چه‌کۆش" کاری نه‌کردووه و به پێچه‌وانه، هێزێکی کارا ده‌بێت...
هه‌روا که ستفانیش ئاماژه‌ی کردووه قه‌ناعه‌ت پێهێنان به تورکیا هاوپه‌یوه‌ند به پرسه‌کانی باکووری سووریا به ئه‌وه‌نده‌ی قه‌ناعه‌ت پێهێنان هاوپه‌یوه‌ند به باکووری عێراق، سانا و ئاسان نابێت...
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٥ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٢٠:٣٧
News ID: 781447
له سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماری جۆرج ده‌بلیوو بووش، کاندالیزا ڕایس به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا وتی که ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بۆ 22 وڵات دابه‌ش ده‌کرێت. له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و پڕۆسه پێش له کوڕه‌که‌ی بووش و ڕایس، جۆرج ده‌بلیوو بووش ده‌ستی پێ‌کردبوو.