٢٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٤١
پشت ڕاست کرانە وە ی هەواڵی لێبوردنی ئوباما لە بەشار ئەسەد

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەهۆی پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەم وڵاتە بۆ سەرسوپای سووریا لە بەشار ئەسەد ، سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە داوای لیبوردنی کردووە.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : " سرگئی لاوروف" وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا لە وتووێژێک کە لە تەلەفیزیۆنی روسیا بڵاو کرایەوە ، پشت راستی کردە وە  کە باراک ئۆباما بە هۆی پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکایی بۆسەر سویای سووریا لە بەشار ئەسەد داوای لیبوردنی کردووە.

هەرلەو حاڵەدا ، سەرچاوەیەکی بەرپرسی سووریش ڕایگەیاند ، ئوباما بە هۆی پەلاماری فڕۆکە شەڕ کەرەکانی ئەم وڵاتە بۆ سەرهێزەکانی سوپای سووریا بەشێوەی نافەرمی لە بەشارئەسەد داوای لیبوردنی کردووە.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی حەوتەی ڕابردوو یەکێ لە بنکەکانی سەربازی سوپای سووریا ی لە بەرزائیەکانی " ئەلسەردە" لە دەوروبەری فڕگەی دەیرزۆر بۆمباران کرد کە بەهۆیەوە نەوەد کەس لە هێزە کانی سوپای سووریا کوژران.

کاربەدەستانی ئەمریکایی ڕایانگەیاند کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی بە هەڵە بنکەو مەتەرێزی  سوپای سووریایان بۆمباران کردووە.  کارناسانی سەربازی جەختیان کرد ، بەهۆی شە ڕئامێری پێشکەوتەی ئەمریکا  وە ئەگەریی ئەوە  کە ئەم بوردمانە  هەڵە بووبێت ، سێفرە....

کۆتایی کورتە نامە/310