به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گێڕانەوەی لە یەموسابیع ، موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی هەینی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان چاوی کەوت بە سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر .
ئەحمەد ئەبوو زەید وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی میسر لەمبارەوە گوتی : وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵات لەم دیدارەدا لە بارەی چالاکیەکانی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان و هەڵوێستی ئەندامانی ئەم بزووتنەوەیە و چەندین پرسی ناوچەیی و نێودەوڵەتی وتووێژیان کرد .
ئەبووزەید وتیشی : لێکدانەوەی بابەتەناوچەییەکان و قەیرانەکانی ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناڤین بە تایبەت ڕەوشی سوریا تەوەری دیکەی ئەو وتووێژانە بوو .
هەروەها لەم دیدارەدا دوو لایەن جەختیان کرەوە لەسەر گرنگایەتی دەسڕاگەیشتن بە ئاگربەسی خێرا و پێبەندیی هەموو لایەنە سوریەکان بە ئاگربەس ....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:١٨
News ID: 781115
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان چاوی کەوت بە سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر .