٢٣ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٩:٥١

وەزارەتی بەرگریی سوریا باسی لە هەڵمەتی نوێی سوپای ئەو وڵاتە کرد بۆ ئازاد کردنی شاری حەڵەب لە باکوری سوریا لە ژێر چنگی تیرۆریستان.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : وەزارەتی بەرگریی سوریا رۆژی هەینی پاش دەسپێکی هەڵمەتی سوپا لە دژی تیرۆریستان لە شاری حەڵەب داوای لە شارۆمەندانی سوریا کرد لە بنکە و شوێنی گروپە چەکدارە تیرۆریستییەکان لە حەڵەب نزیک نەبنەوە.

سەرکردایەتی سەربازیی هەڵمەتی سوپای سوریا لە حەڵەبیش ڕایگەیاند بۆ پێشوازی کردن لە شارۆمەندان لە حەڵەب و دابین کردنی داواکارییەکانیان بە ڕادەی پێویست کەرەستە و ئامراز ڕەچاو گیردراوە.

هەر لەم پەیوەندییە دا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سوریا ئەمڕۆ لە دوهەم رۆژی تۆپ باران کردنی خەستی خۆیان دا بنکە و مۆڵگەکانی تیرۆریستانیان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی حەڵەب کردە ئامانج.

 سەبارەت بە ژماری کوژراو برینداری تیرۆریستان تا ئێستا راپۆرتێک بڵاو نەکراوەتەوە.

تیرۆریستان لە شاری حەڵەب ئێستا بە تەواوی لە لایەن سوپای سوریاوە گەمارۆ دراون....

کۆتایی کورتە نامە/310