به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ئه‌مڕۆنمایشی سەربازیی هێزه ئه‌منی و چه‌کداره‌کانی پارێزگای کوردستان، له شاری سنه و به ئاماده‌یی به‌رپرسان و خه‌ڵکی پارێزگاکه به‌ڕێوه چوو.
له ڕێوڕه‌سمی نمایشی سەربازیی ئه‌مساڵ ئه‌بولفه‌زل به‌رزه‌گه‌ری، فه‌رمانده‌ی بڕیارگەی لەشکەری ۲۸‌ی وشکانی کوردستان وتی: خۆڕاگری پیرۆز سه‌رده‌مێکی زێڕینی کۆماری ئیسلامییه که به هه‌موو جیهانی نیشان دا که ئێران توانایی پاراستنی خۆیی هه‌یه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به سنووره‌کانی کوردستان وتی: خه‌ڵکی کوردستان دڵنیا ده‌که‌ین که ڕۆڵه‌کانی ئێوه هه‌میشه ئاماده‌ن و مۆڵه‌ت به که‌س ناده‌ن تاکوو سنووره‌کانی ئێران ناسه‌قامگیری تێدا دروست ببێت و سه‌رکه‌وتن هه‌میشه بۆ خه‌ڵکی ئێران بووه و دوژمنه‌کانیان شکست دێنن.
ئه‌م فه‌رمانده ئێرانییه وتی: ئێمه له ئاماده باشی ته‌واو داین و بێ گومان بچوک ترین جوڵه‌ی دژ به خه‌ڵکی ئێران به خێرایی وڵام ده‌ده‌ینه‌وه چوونکوو ئه‌وه‌ی له ناو هێزه سه‌ربازییه‌کاندا خزمه‌ت ده‌کات، ڕۆڵه‌ی هه‌ر ئه‌م خه‌ڵکه قاره‌مانه‌یه.
دوای ئه‌م قسانه‌ی ئه‌بولفه‌زل به‌رزه‌گه‌ری، فه‌رمانده‌ی بڕیارگەی لەشکەری ۲۸‌ی وشکانی پارێزگای کوردستان، به ئاماده‌یی عبدول محه‌مه‌د زاهدی، پارێزگاری کوردستان، هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌م پارێزگایه نمایشی توانایی سه‌ربازی و به‌رگریکاری خۆیان ده‌ست پێ‌کرد.
له میانه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا باشترین هێزەکانی سوپای ئێران، فه‌رمانده‌یی پۆلیس و سنووره‌وانی، سوپای به‌یتول موقه‌ده‌سی کوردستان، هه‌ر یه‌که‌و به نۆبه، توانایی سه‌ربازیی خۆیان نیشاندا....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٣:٥٦
News ID: 780631
هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ست پێکردنی هه‌فته‌ی بەرەڤانی پیرۆز، له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمێکدا له سنه، ژماره‌یه‌کی زۆر له هێزه سه‌ربازییه‌کانی پارێزگای کوردستان هێزی به‌رگریکاری و سه‌ربازیی خۆیان نمایش دا.