بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی هەواڵدەریی ئاناتۆلی تورکیا ئەم داواکارییە نووسراوەیە کە لەلایەن بن عەلی ییلدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیاشەوە مۆر کراوە ، پشت ڕاستی دەکاتەوە کە هەڕەشەکان بۆ ئاسایشی نیشتمانی ئەم وڵاتە کە لەبەر گۆڕانکاری و تێکهەچوون لە ناوچەکانی سنووری تورکیایە، پەرەی سەندووە.
بەپێی ئەم دواکارییە ، داوا لە پەرلەمان کراوە ئەستۆگرییەکان بۆ دەوڵەت بەمەبەستی ناردنی هێز و ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی لە ئێراق و سوریا لە کاتی پێویست بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە درێژ باتەوە.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە دەوڵەتەکانی ئەم وڵاتانە گەیشتنی هێزی تورکیا بۆ نێو خاکی خۆیان ئیدانە دەکەن و ئەوە بە بنپێکردنی سەربەخۆیی و سەروەری نیشتمانی خۆی دەزانن....