٢١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٢٧
درێژەی تاوانکارییەکانی داعش لە ئێراق

تاقمی تیرۆریستیی داعش تاوانکارییەکانی لە ئێراق درێژە پێ دەدات .

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی سومەریە نیوز، تاقمی تیرۆریستیی داعش بە ئامانجی نانەوەی ترس و تۆقان  لەنێوان خەڵک، ڕۆژی سێ شەممە لە هەوڵێکی نامرۆییانەدا لە مەیدانی مەرکەزی ناوچەی حەیولئاندولوسی مووسڵ  شەش لاوی ئێراقی بە تۆمەتی  ئەندامبوون لە تاقمەکانی نەیاری داعش ، سەر بڕی.

 هاوکات لەگەڵ شەوی جەژنی قوربانیش تیرۆریستانی داعش  هەشت شارومەندی ئێراقیان  لە ناوەڕاستی ئەم شارە بە خنکاندن لەنێو ئاو ئیعدام کرد  .

هۆی پەرەسەندنی تاوانکارییەکانی داعش ئەمەیە کە ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە بەرەوڕووبوونەوەی سوپا و هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێراق لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە شکستی قورسی هێناوە ....

کۆتایی کورتە نامە/310