٢١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٢٤
پێداگری ئەنساروڵڵا لەسەر پێویستی وشیاریی لەبەرامبەر پیلانەکان

ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن بە ئاماژەدان بە پیلانگێڕی زایۆنیستەکان و تیروریستەکان، لەسەر وشیاری یەمەنییەکان بەرامبەر پیلانگێڕییەکان پێداگرت .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی نەشرە، عەبدولمەلەک حوسی، ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن بە ئاماژەدان بە پیلانگێڕی زایۆنییەکان و تیرۆریستان و لایەنگرانی تیروریستان بە دژی وڵاتانی ئیسلامی ، لەسەر وشیاری بەرامبەر بە پیلانگێڕییەکان  پێداگری کرد .

حوسی وتی : توندڕەوەکان بوونەتە ئامرازێک  بۆ هاتنەدی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە جیهانی ئیسلام و دزەیان کردوەتە نێو ئومەتی ئیسلامی  .

 ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن  وتیشی : ڕژێمی سەعودی  دەوری تێکدەرانە لە جیهانی ئیسلام دەگێڕێ  و بە پێی بیروڕای لادەرانە،  یارییەکی شەیتانی دەکات بە پێی داکۆکی ئەمریکا.

عەبدولمەلەک حوسی وتیشی : ڕژێمی سعودی  و ڕەوتەکانی وەهابی خراپترین رواڵەتیان لە ئیسلام و موسوڵمانەکان  خستوەتە ڕوو و زەبریان لە برایەتی و یەکێتی ئیسلامی داوە.

حوسی وتیشی:  دەبێ بەرەنگاری  بایکۆتی ئابووری سەپێندراو لەلایەن دوژمن بین چونکە ئەوەی ئێستا گرینگە ، لێک گەیین لە ڕاستییەکانی ناوخۆیی و چارەسەرکردنی قەیرانی یەمەنە....

کۆتایی کورتە نامە/310