به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ، ناوەندی ڕووسی چاودێری بەسەر ئاگربڕی سوریا ڕایگەیاند نەرتەشی ئەو وڵاتە و بۆمب هاوێژیکانی هازگەی هەوا فەزای ڕووسیا بە بەرپەرچدانەوەی پەلاماری بەربڵاوی بەرەی نوسرە بۆ سەر هێزە دەوڵەتیەکانی سووریا نزیک حەڵەب 100 تێرۆریستی ئەندامی ئەو گرووپەیان کوشت .
بە پێی ئەو پڕاپۆڕتە پەلاماری ڕێکخراوی تێرۆریستان بەرەی نوسرە بۆ سەر بنکەی هێزەکانی دەوڵەتی سووریا لە حەڵەب کە شەوی سێشەمە دەسپێکرابوو بە شکستی گەورەی ئەوان کۆتایی پێ هات .
هەواڵدەریی ڕووسیا سگودنیا ش بە گێڕانەوە لەو بەیاننامەیەدا ڕایگەیاند تێروریستانی بەرەی نووسرە ناوچەی شێخ مەقسوود لویان گولەباران و توانیان بەشێک لە دەڤەری باشووری ناحیەی ئەلشکیف داگیر بکەن .
بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە یەکەکانی ئەرتەشی سووریا بە پشتیوانی ئاسمانی ڕووسیا بە پەلامار بۆ سەر تێرۆریستانی بەرەی نوسرە پێشڕەوی ئەو گرووپەیان پچڕاندووە و هەموو یەکەکانی جێگیر لە بنکە داگیرکراوەکانیان لەناو بردووە .....
کۆتایی کورتە نامە/310