١٩ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٠:٣٦
نزیکەی 60 بنەماڵەی دەربەدەرو پەرتەوازەی پارێزگەی "ئەنبار"ی ئێراق دەگەڕێنەوە سەرماڵ و ژیانی خۆیان

بەرپرسێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچپێکراوانی عێراق رایدەگەیەنێت کە نزیکەی 60 هەزار دەربەدەرو پەرتەوازەی پارێزگای "ئەنبار"ی وڵاتەکەی گەڕاونەتەوە سەرماڵ و ژیانی خۆیان .

محەمەد رەشید، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچپێکراوان لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژی دووشەممە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە،  کە زیاتر لە 41 هەزار خێزان گەڕاونەتەوە سەنتەری شاری روومادی، زیاتر لە حەوت هەزار کەس بۆ شارۆچکەی هیت و زیاتر لە چوار هەزاریش بۆ شارۆچکەی کەرمە گەڕاونەتەوە.

بە گوتەی محەمەد رەشید، زیاتر لە حەوت هەزار خێزانی دیکەش گەڕاونەتەوە شارۆچکەکانی خالیدییە، روتبە، حەدیسە و ناوچەکانی نەساف، حەسی و سەقڵاوییە.

لە مانگی شوباتی 2016 هێزە عێراقییەکان توانییان شاری روومادیی سەنتەری پارێزگای ئەنبار رزگار بکەنەوە و دواتریش چەند ناوچە و شارۆچکەیەکی دیکە رزگار کرانەوە....

کۆتایی کورتە نامە/310