به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : هیوا حاجی محه‌مه‌دی به ئاماژه به‌م بابه‌ته که ۱۳ شانۆ له به‌شی کێبه‌رکێی فستیڤاڵی شانۆی کوردی سه‌قز به‌شداریان کردووه، وتی: ئه‌م شانۆیانه له میانه‌ی ۳ ڕۆژدا له شاری سه‌قز نمایش ده‌کرێن.
ئه‌و زیادی کرد: به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی لێژنه‌ی داوه‌ره‌کانی فستیڤاڵه‌که ئه‌م شانۆیانه بریتین له خانووی سێهه‌م، سه‌رناد، خه‌ج و سیامه‌ند، چریکه‌ی چیای هالۆز، به ته‌نیا ژنێک، ته‌یه‌ل، سه‌مفوونیای ئاژه‌ڵه‌کان، ڕه‌شۆ، پاییز، دواین شه‌ڕه‌کانی فه‌رمانده پیف، ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات گرینگه، سپی مه‌ند و تارتۆف.
سه‌رۆکی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی شاری سه‌قز وتی: ئه‌م کارانه له شاره‌کانی سنه، ورمێ، مه‌هاباد، دێڵۆران، بۆجنورد، سه‌قز، هه‌ولێر، ئامه‌د و باتمانی تورکیاوه به‌شداریان کردووه و دواجار له لایه‌ن لێژنه‌ی داوه‌ره‌کانی فستیڤاڵه‌که بۆ به‌شی کێبه‌رکێ هه‌ڵبژێردراون.
حاجی محه‌مه‌دی وتی: ئه‌م ۱۳ شانۆیه له نێوان ۴۳ به‌رهه‌می گه‌یشتوو به ده‌بیرخانه‌ی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی کوردی هه‌ڵبژێردراون. داوه‌ره‌کانی ئه‌م خوله‌ی فستیڤاڵه‌که بریتی بوون له باقر سروش، ڕامین ڕاستی و عه‌لیڕه‌زا همه‌تیان.
شایانی باسه که سێزده‌هومین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی کوردی ڕۆژی ۲۹ی خه‌رمانان (به‌یانی دووشه‌مه) له شاری سه‌قز ده‌ست پێده‌کات و تاکوو ۳ ڕۆژ درێژه‌ی ده‌بێت. هه‌روه‌ها له میانه‌ی به‌ڕێوه چوونی ئه‌م فستیڤاڵه چه‌ندین ڤۆرک شۆپ و پێشانگا به‌ڕێوه ده‌چێت.
پوستڕی فستیڤاڵه‌که له لایه‌ن گرافیستی شاری سه‌قز، فواد حامیدی دیزاین کراوه و پێشوازییه‌کی باشیش له پۆستره‌که کراوه.
سێزده‌هومین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی کوردی به پشتیوانی فه‌رمانداری شاری سه‌قز، ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاره‌که، ئه‌نجومه‌نی شانۆی سه‌قز و ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشاد به‌ڕێوه ده‌چێت.....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٩ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٦:٢٩
News ID: 780005
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێ کاری سێزده‌هومین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی کوردی له به‌شداری ۱۳ به‌رهه‌م له به‌شی کێبه‌رکێی فستیڤاڵه‌که هه‌واڵی دا.