بەڕێزیان فەرموویان لە نموونەی ئەرکی سپا دابین کردنی ئاسایشی ناوخۆیی و دەرەوەییە و ئەگەر ئاسایشی دەرەوەیی نەبێت و لە دەرەوەی سنوورەکان پێش بە دوژمن نەگیردرێ ، ئاسایشی ناوخۆییش لە ناو دەچێت.
ئێران لە بارودۆخی دەورووبەری خۆی دا بەرەوڕووی هەڕەشەی زۆرە کە زۆرتری لە لایەن هێزی بیانییەوە بەسەر ناوچەدا سەپێندراوە.
ئێرانی ئیسلامی بە پشت بەستن بە ئارمانجەکانی ئینقلاب، بەرامبەر ئەم هەڕەشەگەلە وەستاوە و یەکێک لە ئارمانجەکانی ئەم ئینقلابە، ڕۆیشتن بەرەو جیهانێکی هێور و بەدوور لە پاوانی دەسەڵاتدارانە .
ڕەوشی ئێستای ناوچە نیشاندەری ئەم ڕاستییەیە کە ئەوەی ئەمڕۆ لە نیزامی نێودەوڵەتی دا تێدەپەڕێ، لە ئاسۆیەکی ڕاست بینانە دا ، لە بواری ئاسایشییەوە جێگەی نیگەرانییە .
لە هاوکارییەکانی جیهانی هۆگربوون بە پاوانخوازی ڕوو لە زۆر بوونە . هەوڵی دەسەڵاتدارانی دەستدرێژکار لە وەڕێ خستنی شەڕەکان، پەرەپێدانی توندوتیزی و دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچە، بەشێوەی نهێنی و ئاشکرا، بەشێک لە سەرجەم ئەو ڕەفتارانەیە کە جگە بە پێی مەنتقی پاوانخوازی ناکرێت بە جۆرێکی دیکە شی بکرێتەوە .
پێشنیاری ڕێبەری مەزنی ئینقلاب بە وڵاتانی ناوچەش بە پێی هەر ئەم خاڵە گرینگەیە . بەبڕێزیان ڕوو لە هەندێ وڵاتی ناوچە فەرموویان ئەگەڕ وشیار نەبن و لە فڕوفێڵی نیزامی پاوانخوازی ئەمریکا تێ نەگەن ، ڕەنگە پەنجا یان تەنانەت سەد ساڵیش بەرەودوا بکەون لە وەها بارودۆخێک دا پاراستنی ئاسایش یەکەم ئەولەویەتە .
هەبوونی ئاسایش بە مانای ڕاستەقینە پێویستە کە یەکێک لەوان پەرەپێدانی تواناییەکان لە پاراستنی ئاسایش و لە تەنیشتی دا هەبوونی تێگەیشتنی پێویست لە بارودۆخ و هەڕەشەکانی دەورووبەرە.
ئەم تێگەیشتنە بە پشت بەستن بە ئەزموونەکانی پێشوتر، گەشە ی کردووە و بووەتە هێزی نەرمی کوماری ئیسلامیی ئێران .
لەم ڕووەوە ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ڕوو لە فەرماندەرانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی فەرموویان : هاوکات لەگەڵ گۆڕینی ئامرازەکان و پێشکەوتنی دوژمن، سپاش بە پێشکەوتنەکانی خۆی لە بواری زانستی و تەکنۆلۆژی و داهێنان ڕازی نەبێ و بەرەوپێشەوە چوون و گەشە کردن ڕانەگرێ و درێژەی پێ بدات .
بە ڕوانگەی ڕێبکەری مەزنی ئینقلاب، هێزی نەرمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دیهاتوو لە بێ متمانەیی بە دەسەڵاتدارانی پاوانخواز و لە سەروویانەوە ئەمریکایە .
ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بێ متمانەیی بێ سێ و دوو بە ئەمریکا ی بە ئەنجامی بیرکردنەوە لە ئەزموونەکانی پێشوو زانی .
بەرێزیان فەرموویان : دوژمنایەتی ئەمریکا لەگەڵ ئێران لەم ساڵانەی ڕابردوو دوای ئینقلابی ئیسلامی و لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی وتووێژەکانی ناڤۆکی و لە پرسەکانی دیکە بینراوە و وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا نەتەنیا قازانجێکی نییە بەڵکوو بە زیانیشە .
هەرلەبەرئەمەشە کە ئەم بێ متمانەییە دەبێتە سەرچەشنی هێزی نەرمی ئێران بۆ پاراستنی ئاسایش و لەم ڕووەوە دەبێ لەم بابەتە وەک خاڵێکی ئەرێنی و کارتێگەر لەسەر پاوەجێی و سەقامی ئاسایش سەرنجی بدرێت و ڕوژ لە دوای ڕۆژ دەبێ پەرەی پێ بدرێت .
ئەمەی کە ئەمریکا لەم بارودوخە دا پێداگری لەسەر وتووێژ لە گەڵ ئێران دەکات شتێکی لە ناکاو نییە . ئەو جۆرەی کە ڕێبەری مەزنی ئینقلاب شییان کردەوە پێداگری ئەمریکا لەسەر وتووێژ لەگەڵ ئێران سەبارەت بە پرسەکانی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بە تایبەتی سوریا، ئێراق ، لوبنان و یەمەن پێشگیری کردن لە ئامادەبوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە وەک هۆکاری سەرەکی ناکامییەکانی ئەمریکایە .
ئەمڕۆ بەرەوپێش چوونی گەلی ئێران سەرباری بایکۆتەکان و هەڕەشەکان، ڕوونتر و بوێرانەتر و نەمامی پاک و موبارەکی شۆڕشی ئیسلامی ، بەهێزتر بووە......
کۆتایی کورتە نامە/310
١٩ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٣٤
News ID: 779988
حەزرەتی ئایەتوڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران دوێنی یەکشەم لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەشدارانی کۆبوونەوەی سەرانسەریی فەرماندەرانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئاسایشی بە پرسێکی گرینگ و بوارچێکەری پێشکەوتنی مادی و مەعنەوی کومەڵگە پێناسە کرد .