به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : به گێڕانهوه له ماڵپهڕی ههواڵی خهڵک، دوای ئەوەی ئەمریکا بڕیاری خەرجکردنی بڕی 415 میلیۆن دۆلاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دا، ئەو پارەیە لە مانگی ئەگێستەوە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابین کراوە.
ئەندامێکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت که ئەمریکا خۆی سەرپەرشتیی خەرجکردنی پارەکە دەکات.
قادر ڕەزگەیی ئەندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە ڕایگەیاند: ئەمریکا داوای لیستێکی کرد لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەوەی مووچەیان بۆ خەرج بکات کە ژمارەیان 36 هەزار کەس دەبێ و ئەو هێزانەشی گرتەوە کە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەبوون واتە لیوا تێکەڵکراوەکان، کە لە بنەڕەتدا میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە پێشتر نزیکەی 42 هەزار ئەفسەر و پلەباڵا و پێشمەرگەبووە، بەڵام دوای شەڕی داعش ژمارەکە گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
ناوبراو ههروهها ڕایگهیاند: بەهۆی بێ متمانەیی و گەندەڵی و ناڕوونی لەلایەن حکوومەت و وەزارەتی پێشمەرگەوە لەلایەن ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، خۆیان سەرپەرشتی خەرجکردنی ئەو پارەیە دەکەن.
قادر ڕهزگهیی ههروهها ئەوەشی خستەڕوو: بەگوێرەی وتەی بەرپرسانی حکوومەتی هەرێم، دابینکردنی ئەو پارەیە ئەرکی حکوومەتی سوکتر کردووە، بۆ ئەوەی ئەو پارەیەی کە بۆ پێشمەرگە خەرج دەکرا لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە دوای خەرجکردنی پارەکەی ئەمریکا بۆ فەرمانبەران و موچەخۆرانی تر خەرجی دەکەن.
شیاوی ئاماژهیه که سەرەڕای خەرجکردنی ئەو پارەیە لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە، حکوومەتی هەرێم نەیتوانی مووچەی زۆرینەی فەرمانبەران و مامۆستایان خەرج بکات و وەزارەتی سامانە سروشتیەکانیش ڕایگەیاندبوو کە لە مانگی ڕابردوو ڕۆژانە بڕی 450 هەزار بەرمیل نەوتیان فرۆشتووە....
کۆتایی کورتە نامە/310