وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند کە چوار فڕۆکەی جەنگی ئەمریکی لەوان دوو فڕۆکەی ئێف شازدە و دوو فڕوکەی ئەی دە بە پەلامارکردنە سنووری سوریا لە لایەن سنوورەکانی ئێراق بەم بوردومانە بەشدار بوون .
یەکەکانی سوپای سوریا و هێزی چەکدار توانیان بەشێوەی تۆکمەوتەواو ناوچەگەلێک کە لەبەر پەلاماری فڕوکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە دەورووبەری فڕگەی سەربازی دەیروزور لە دەستیان دابوو لە داعش وەربگرنەوە.
ئەرکانی فەرماندەیی هێزی ئەمریکا سنتکام بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک دانی نا بە پەلامارکردنەسەر بنکەی سوریا لە ناوچەی دەیروزور.
لەم بەیاننامەیە کاربەدەستانی سەربازی ئەمریکایی وێڕای بە ئەستۆ گرتنی بەرپرسایەتی بوردومانی بنکە و مەتەرێزی سوپای سوریا ئیدعایان کرد کە ئەم ڕووداوە بە ئەنقەست نەبووە و بنپێکردنی ئاگربەس نایەتە ئەژمار .
بەڵام نوێنەری ڕوسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی دژوارە باوەڕ بکەین کە پەلاماری ئەمریکا بۆسەر دەیروزور بە هەڵە بووبێت .
ویتالی چورکین پێداگری کرد : هەوڵی لە ناکاوی ئەمریکا بۆ یارمەتیدان بە سوپای سوریا بەمەبەستی بەرەنگار بوونەوەی داعش لە شاری دەیروزور کە بووە هۆی پەلامارێک کە گیانی نەوەد سەربازی گرت و دەیان کەسی دیکەی بریندار کرد، هەڵەیەکی ساکار و ڕاستبێژانە نییە .
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوی سوریا ڕایگەیاند : دەوڵەتی دیمەشق داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان کردووە پەلاماری ئاسمانی هاوپەیمانی ژێرکۆنتروڵی ئەمریکا بۆسەر بنکەی سوپای ئەم وڵاتە ئیدانە بکات.
هەرلەم حاڵەدا ڕوسیا ڕایگەیاند بە توندبوونی پەلاماری سەرهەڵداوان و تاقمەکانی تیرۆریستی لە سوریا دوای ڕاگەیەندرانی ئاگربەس لەم وڵاتە ڕەوشەکە ئاڵۆزتر بووە.
مۆسکۆ واشینگتۆن بە بەرپرسی ئاڵۆز بوونی ڕەوشی سوریا دەزانێ و ڕایگەیاند :کۆشکی سپی بەرگری لە تیرۆریستانی داعشی دەکات ....
کۆتایی کورتە نامە/310