حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی شەممە لە دیداری " ئێڤۆ موڕالس سەرۆک کۆماری بولیوی ، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرانی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان لە دوورگەی مارگاریتای وێنزوئێلا ؛ یەکێتیی وڵاتانی سەربەخۆی بۆ دەسڕاگەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان بە پێویست زانی .
ڕوحانی وتی بۆ پەرە و بەهێز کردنی هەمە لایەنەی هاوکاریەکانی نێوان ئێران و وێنزوئێلا هیچ بەرتەسکیەک لە ئارادا نیە و هێزمەندی ئەو پەیوەندیانە لە پێناو بەرژەوەندی دوو نەتەوەیە .
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی ئێران ئامادەی یارمەتیە بۆ بەروپێشبردنی گەڵاڵەکانی ئاوادانکردنەوە لە بولیوی و کەرتەکانی تاکەکەسیی دوو وڵات دەبێ بۆ سەرمایەنانەوە و هاوکاریی هاوبەش هان بدرێن . ئێڤۆ مووڕاڵس " وتیشی بولیوی خوازیاری بەشداری و ئامادە بوونی زیاتری کومپانیا ئێرانیەکان بۆ بەروپێشبردنی گەڵاڵە ئابووری و ئاوادانکاریەکان لەو وڵاتەیە .
سەرۆک کۆماری بولیوی هەروەها بانگهێشتی ڕۆحانی کرد بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی داهاتووی وڵاتانی ئەندامی ئوپێک کە بڕیارە ژانویەی ساڵی 2018 لە وڵاتەکەی بەرێوە بچێت .
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها لە دیداری ڕافائێل کورێئا " سەرۆک کۆماری ئێکوادور ئاماژەی کردە هاوبەشیەکانی بەربڵاوی دوو وڵات و وتی: ئێران ئامادەی پەرەی پەیوەندیەکانە لە هەموو بوارەکاندا لە گەڵ ئێکوادور ....
کۆتایی کورتە نامە/310