بەپێی ڕاپۆرتی فرانس پرێس نادیا موراد، لەساڵی دووهەزارو چاردەوە کاتێک کە بیست و یەک ساڵانی بوو لە پەلاماری تاقمی داعش بۆسەر گوندی کوچو لە نیزیک شاری شەنگال لە باکووری ئێراق رفێندرا و گوێزرایە بۆ ئوردوگای داعش لە مووسڵ.
نادیا موراد ڕۆژی هەینی لە ڕێ وڕەسمێک کە لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک بەڕێوە چوو باسی قوربانیانی دیکەی پەلامارەکەی داعشی کرد و وتی : هەزاران کەس هەروا لە لایەن تاقمی تیرۆریستیی داعشەوە لە بەند کراون.
ئەم کچە ئێزدییە بە داواکاری بۆ ناردنی دۆسیەی تاوانکاریی داعش بۆ دادگەی تاوانی نێودەوڵەتی و دادگایی کردنی تیرۆریستان، هیواداری دەربڕی : دەست درێژکاران لە دادگە سزا بدرێن.
نادیا موراد وەک باڵوێزی نیازپاکیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەرکمەندە بە پەرەپێدانی ئاگاداریی گشتی سەبارەت بە ڕەوشی قوربانیانی قاچاخی مرۆڤ بەتایبەت ئاوارەکان، ئافرەتان و کچان.
لە ڕاپۆرتی ئەم دواییەی تاقمی کارگروپی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ئاماژە بە بازاڕەکانی کوێلایەتیی تاقمی تیرۆریستیی داعش ڕاگەیەندراوە : هێشتا زۆرتر لە سێ هەزار ژن و منداڵی ئێزدی لە دیلی ئەم تاقمە تیرۆریستەن....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٩:٥٣
News ID: 779581
نادیا موراد، کچی ئێزدی ئێراقی کە توانی لە ئوردوگای تیرۆریستانی داعش هەڵێت، وەک باڵوێزی نیازپاکیی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەڵبژێردرا.