به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ئەمریکا و ڕووسیا حەوتەی ڕابردوو گەڵاڵەیەکیان به مەبەستی ئاگربڕ له سووریا ڕاگەیاند ئەم گەڵاڵه له ڕۆژی دووشەممەوه خراوەته بواری جێبەجێکردنەوه. بەرپرسانی ئەمریکایی ڕایانگەیاندووه هێزە کوردییەکانی سووریاش دەکەونه ڕیزی ئەم ئاگربڕەوه و دەبێ دانی پێدابنێن.
ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەم بارەوه نووسیویەتی دوو کەس له بەرپرسانی ئەمریکایی (که نێویان نەهاتووه) له دانیشتنێکدا که به مەبەستی خستنەڕووی ڕاپۆڕتێک لەبارەی سووریا بەڕێوەچووبوو وتوویانه گەڵاڵەی وەلانانی گرژی و ئاڵۆزی سووریا کوردەکانیش دەگرێتەوه و نابێ هێرش بکرێته سەریان.
یەکێ لەم بەرپرسه ئەمریکاییه وتوویەتی هێزە کوردییەکان که له بەرەکانی شەڕدان وەلانانی شەڕ دەیانگرێتەوه بەو پێیه نابێ هێرش بکرێته سەریان و ئەوانیش بۆیان نییه پەلاماری لایەنەکانی دیکه بدەن.
بەرپرسێکی دیکەی ئەمریکایی وتوویەتی داوامان له کوردەکان کردووه دان بەم بابەتەدا بنێن و کوردەکانیش پەسەندیان کردووه.
ئەم دوو بەرپرسه ئەمریکاییه جەختیان لەوه کردووەتەوه که یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPJ)له دەورووبەری جادەی ستراتژی کاستلۆن که دەکەوێته شاری حەلەب، سەقامگیرن و هەر بەم بیانووه بەرهەڵستکارانی سووریا چەندەها جار گەڕەکه کوردنشینەکانی شاری حەلەب لەوانه شێخ مەقسوودیان داوەته بەر ڕاکێت بۆ ئەوەی هێزە کوردییەکان ناچار به کشانەوه له نزیک کاستلۆ بکەن.
یەکێک لەم بەرپرسه ئەمریکایانه زیادی کرد: کوردەکان له کاستلۆن، نابێ شەڕەڤانان لەم جادەدا بوونیان هەبێت، کوردەکان دەبێ لەم پێناوەدا هەڵمەتێک بنوێنن بۆ ئەوەی له ڕۆژانی داهاتوودا، هاتووچۆی خەڵکی سڤیل و کاروانی گەیاندنی هاوکاری زێدەتر بێت.
شەڕڤان دەروێش، وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات پێکاتوو له عەرەب و کورد لەم بارەوه له بەیاننامەیەکدا وتی: ئێمه پێشوازی دەکەین له گەڵاڵەکەی لاڤرۆف- کری بەڵام هەندێ له بەرهەڵستکارانی سووریا ناسراو به میانەڕەو له ڕاستیدا میانەڕەو نین و پشتیوانی له هێزی ئەلقاعیده دەکەن و دەبێ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەر لایەنێک که ئاگربڕ پێشێل دەکات، به توندی سزای بدات....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٦:٤٨
News ID: 779563
دوو کەس له کاربەدەستانی باڵای ئەمریکا دەڵێن هێزه کوردییەکانیش دەبێ گەڵاڵەی ئاگربڕی ڕاگەیێندراو له سووریا پەسەند بکەن.