به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : له سپۆنتیک، به هۆی گومانه‌کان له چۆنیه‌تی دۆخی ته‌ندروستی هیلاری کلینتۆن، ستافی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م به‌ربژاره ئه‌مریکاییه ناچار بوو تاکوو زانیاری زیاتر و نوێ سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندروستی کلینتۆن بڵاو بکاته‌وه.
ستافی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هیلاری کلینتۆن ڕۆژی چوارشه‌مه له زاری دوکتور لیزا بارداک، پزشکی تایبه‌تی کلینتۆن ، ڕایگه‌یاند که ئه‌و له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه له دۆخێکی ئاسایی دایه و بارۆدۆخی ده‌روونیشی ته‌واو گونجاوه.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هه‌تاووه : به پێی ڕای دوکتور بارداک، دۆخی جه‌سته‌یی کلینتۆن دوای نه‌خۆشی ده‌رده سی ڕوو به‌رەو باش بوون ڕۆیشتووه و ئێستا له حاڵه‌تێکی باش دایه. ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه تاکوو ئه‌رکه‌کانی کورسی سه‌رۆک کۆماری له ئه‌مریکادا به‌ڕێوه ببات.
ئه‌م دوکتوره ڕایگه‌یاند که پله‌ی خوێنی کلینتۆن له حاڵه‌تێکی باش دایه. ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: هیلاری کلینتۆن له میانه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوودا چه‌ندین جار هێرشی ئالرژیکی کراوه‌ته سه‌رو له ژیانیدا ئه‌مه شتێکی ئاسایی بووه...
کۆتایی کورتە نامە/310
١٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٣:١٢
News ID: 779438
گومانه‌کان له چۆنیه‌تی دۆخی ته‌ندروستی هیلاری کلینتۆن، ستافی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ناوبراویی ناچار کرد تاکوو زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی کلینتۆن بڵاو بکه‌نه‌وه