به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : دەیان ئەندامی تیرۆریستیی داعش بە چەشنی جۆربەجۆر چەکی قورس ڕۆژی پێنج شەممە پەلامارێکی بەربڵاویان بەدژی بنکەکانی سوپای ئێراق لە باکووری شاری رومادی ناوەڕاستی پارێزگەی ئەنبار بەڕێوەبرد.
هێزی ئێراقی کە لەلایەن هێزی ئاسمانی سوپای ئێراق پشتیوانی لێ دەکرا، لە ئەنجام دا دوای چەند کاتژمێر تێکهەڵچوون توانی تیرۆریستان ناچار بە پاشگەزبوونەوە بکات .
لەم تێکهەڵچوونەدا پەنجا تیرۆریستی داعشی کوژران و بریندار بوون .
لەلایەکی دیکەوە سەدان کەس لە تیرۆریستانی داعش لە شاری شوروقات لە باکووری ئێراق بە چەند ئۆتۆموبیلی بومب ڕێژکراو پەلامارێکیان بە دژی بنکەی سوپا و هێزی حەشدی شەعبی لە دەورووبەری ناوچەی موفرق شوروقات ئەنجام دا کە ئەوەش بە وشیاری هێزی ئێراقی ئۆتۆموبیلە بۆمب ڕێژکراوەکان تێک شکێندران و ئەم پەلامارانەش بەرپەرچ درایەوە.
هەرلەم حاڵەدا بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێراقی ، تاقمی تیرۆریستیی داعش لەبەر ترس و تۆقان لە تێک ڕووخانی ناوخۆیی، هێزە چالاکەکانی خۆی ناسراو بە گوردانەکانی خۆڵەمێشی لە دەروازەکاانی شاری مووسڵ لەباکووری ئێراق سەقامگیر کردووە....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٣٦
News ID: 779342
هێزی سوپاو حەشدی شەعبی ئێراق ئۆپراسیۆنی تیرۆریستانی داعشیان بۆ لابردنی گەماڕۆ لە باکووری پارێزگەی ئەنباری ڕۆژئاوای وڵاتەکەیان تێک شکاند.