به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :کاربەدەستێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند بینالی ییلدریم ڕۆژی سێ شەممە بە خالد مشعەل سەروکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماسی دڵنیایی داوە کە داکوکی وڵاتەکەی لە غەززە درێژەی دەبێت .
بە پێی نوسینی ڕۆژنامەی ینی شەفەق ئەم سەرچاوەیە کە ویستی ناوی ئاشکرا نەرێت وتیشی : ییلدریم لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ مەشعەل وتی: تورکیا هەموو کات لە تەنیشت خەڵکی فەلەستین ڕادەوەستێ.
دوابەدوای ڕێککەوتنی ئاسایی بوونی پێوەندی تورکیا و ڕژێمی زایۆنیستی ، هەتا ئێستا دوو گەمی هەڵگری خۆراک و کەرەستەی یاری منداڵان لە لایەن تورکیاوە گەیشتوەتە کەرتی غەززە ....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٧:٠٢
News ID: 779065
سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەمیانەی وتووێژی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆکی نوسینگەی ڕامیاری حەماس دیسانەوە پێداگری کردەوە لەسەر داکۆکی لە کەرتی غەززە .