به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی شهشەمین فستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ف له شاری سنه‌ی سه‌ر به پارێزگای کوردستان، ئه‌مرۆ چوارشه‌مه ۲۴ی خه‌رمانان، به ئاماده‌یی به‌رپرسانی ئێرانی ده‌ستی پێ‌کرد.
ئه‌م فستیڤاڵه له ژێر ناوی "ده‌ف ده‌نگی ڕه‌حمه‌ت"، بۆ ماوه‌ی ۳ ڕۆژ له شاری سنه به‌ڕێوه ده‌چێت. فستیڤاڵه‌که له دوو به‌شی گرووپی و تاکه‌که‌سیدا ئه‌نجام ده‌بێت و له هه‌ر دوو به‌شدا ژنان و پیاوانی ده‌ف ژه‌ن له سه‌رانسه‌ری ئێرانه‌وه به‌شداریان کردووه. هه‌روه‌ها فستیڤاڵه‌که له به‌شی میرمنداڵان (۱۳ بۆ ۱۹ ساڵ) و گه‌وره‌ساڵان (له ۱۹ بهرهوژووروه) به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌مساڵدا زیاتر له ۲۸۷ به‌رهه‌م له هه‌ر دوو به‌شی گرووپی و تاکەکەسیدا به ده‌بیرخانه‌ی شهشەمین فستیڤاڵی سه‌رانسه‌ری ده‌ف له سنه گه‌یشتووه و له نێوان ئه‌م به‌رهه‌مانه‌دا کێبه‌رکێ ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها بڕیار وایه که له میانه‌ی فستیڤاڵه‌که‌دا، له مامۆستا حه‌مید ڕه‌زا ئه‌رده‌ڵان، له مۆسیقاناسانی دیاری کورد، شهمسهدهین ئیبراهیمی و سه‌ید به‌ها حسه‌ینی که دوو هونه‌رمه‌ندی ناوداری ده‌ف ژه‌نی کوردن، ڕێز بگیردرێت.
یه‌کێکی دیکه له به‌شه‌کانی ئه‌م فستیڤاڵه، کۆنسێرتی ده‌ف ژه‌نینی هه‌زار که‌سییه، که نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌مه (۲۵‌ی خه‌رمانان) و له عیماره‌تی خه‌سره‌وئاوای سنه به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌روه‌ها ڕێوڕه‌سمی کۆتایی فستیڤاڵه‌که به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی (۲۶ی خه‌رمانان) و له سینه‌ما په‌ردیسی سنه ئه‌نجام ده‌بێت....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٦:٤٠
News ID: 779057
شهشەمین فستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی ئامێری ده‌ف له ژێرناوی "ده‌ف ده‌نگی ڕحمه‌ت" له شاری سنه‌ی کوردستانی ئێران ده‌ستی به کار کرد.