١٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٣:١٠
وتووێژی ئێران و ئیتالیا لە بواری مافی مرۆڤ دا

سکرتێری لیژنەی مافی مرۆڤی ئێران وتی : وتووێژەکان لەسەر مافی مرۆڤ لەگەڵ ئیتالیا بە دوور لە دادگەری و توندڕەوی بووە و ئەم وتووێژانە دەتوانێ ببێتە هێمایەک .

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی زانیاری گەیاندنی بنکەی مافی مرۆڤ، محەممەد جەواد لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی  سێ شەممە لە ڕێ وڕەسمی دەستپێبوونی سێهەمین خولی وتووێژەکان لەسەر مافی مرۆڤ لە نێوان ئێران و ئیتالیا لەشاری روم وتی ک ئێران هەمووکات لە هاوکارییەکان لە بواری مافی مرۆڤ لەگەڵ هەموو وڵاتان  پێشوازی کردووە و مەرجی ئێران بۆ ئەم وتووێژانە دووری کردن لە پێش دادوەری، توندڕەوی و ڕێزگرتنی بەرامبەر لە یەکتر بووە .

جەواد لاریجانی ویتشی : ئەمەی کە هەندێ وڵاتی ئەوروپی هوگری وتووێژ لەسەر مافی مرۆڤن لەگەڵ ئێران  دەبێ ئەم بابەتانەمان لە بیر بێت کە کوماری ئیسلامیی ئێران قەبووڵ ناکات کە لایەنێک بیروڕای خۆی بەسەر ئەوی تر بسەپێنێ .

جێگری کاروباری نێودەوڵەتیی لیژنەی مافی مرۆڤی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە  چەشنی وتووێژەکانی ئێران و ئیتالیا دەتوانێ بۆ هەموو وڵاتان لەوان وڵاتانی ئیسلامی ببێ بە هێما وتی : بە داخەوە موسوڵمانەکان  ئەم دواییە لەبەر  هەڵس و کەوتی ناشیاوی هەندێ  تاقمی توندوتیژخوازی وەک  ئەلقاعیدە و داعش،  ستەمیان لێکراوە و بێ ڕێزییان پێکراوە.

پارێزەر  فان فانی ،  سەروکی ئەنجومەنی دادی ئیتالیاش وتی :  ئەم وتووێژانە بۆ کۆمەڵگەی دادەڤانی و سیاسی ئیتالیا گرینگە و کۆمەڵگەی  ئەوروپیش  سەرنجی تایبەت بدا بە وتووێژەکانی مافی مروڤ لەگەڵ ئێران ....

کۆتایی کورتە نامە/310