بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی شین هۆوا، پانگ سن باڵوێزی چین لە ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێک دا لەسەر پەرەی پێوەندی ڕوولەگەشەی دوو وڵاتی تاران و پیکەن پێداگری کرد .
پانگ سن وتی : ئێستاکە پێوەندیی ئێران و چین بە تایبەتی دوابەدوای سەفەری ڕەسمیی شی جینپینگ سەرۆکی چین بۆ ئێران لە ژانیڤەری ئەمساڵ، گەشەی کردووە.
باڵوێزی چین لە ئێران وتیشی : سەفەری شی جینپینگ بۆ ئێران سەفەرێکی سەرکەوتوانە بووە و دوو لایەن ڕەزامەندییان دەربڕیوە گەڵاڵەیەکی توکمەوتەواو بۆ بەهێزبوونی پێوەندییەکان لە داهاتووی نیزیک ئامادە بکەن.
پانگ سن وتیشی لەو کاتەوە کاربەدەستانی ئێرانی و چین لە پێوەندی دان و شاندگەلێک لە ئێران و چین بە ئامانجی وتووێژی زۆرتر سەبارەت بە پێوەندییەکانی دوو لایەنە سەردانی وڵاتی یەکتر دەکەن .
باڵوێزی چین لە ئێران وتیشی : ئاستی بایخی ئاڵ و وێری بازرگانی ئێران و چین ساڵی ڕابردوو سی و سێ میلیار و 850 ملوێن دولار بووە و لە نیوەی سەرەتای ساڵی دووهەزاروشازدە گەیشتووەتە چواردە میلیار و سەد ملوێن دولار .
پانگ سن هەروەها وتیشی: کولتور، پەروەردە و بارهێنان، میدیاکان و گەشتیاری لە نموونەی بوارەکانی سەرەکیی هاوکاری نێوان ئێران و چین بووە .
مانگی ڕابردوو کۆڕەجێژنی فەرهەنگیی چین لەسەر ناوی ساڵی 2016چین لە ئێران تاقی بکەنەوە، لە ناوەندی فەرهەنگی نیاوەران لە تاران بەڕێوە چوو....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٣:٠٤
News ID: 778912
باڵوێزی چین لە ئێران ڕێزی لە پێوەندی ڕوولەگەشەی تاران - پیکەن گرت.