به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی تەلەفیزیونی ئەلمەیادین ، مێدیا کانی ئیسرائیلی ڕایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئەرتەشی ئەو ڕژیمە پەلاماری کردە سەر بنکەکانی توپخانەیی ئەرتەشی سوریا لە جەولان .
ئەو مێدیاگەلە ئیدەعایان کرد ئەو پەلامارە وڵامێک بوبە هاویشتنی گوللە هاوەنێک لە ناوخۆی سوریاوە بۆ سە ر بەشێک لە بەرزاییەکانی جولانی داگیرکراو .
ئەوە دووهەمین پەلاماری ئیسرائیلە بۆ سەر ناوچەی جەولانی سوریا لە چل و هەشت کاتژمێری ڕابردوودا . لە دەسپێکی قەیرانی سوریا لە پێنج ساڵ و نیوی ڕابردوو ، ئەرتەشی ڕژیمی زایونی بە جاران بە پشتیوانی تێرۆریستانی نەیاری دەوڵەتی دیمەشق ، بنکەی هێزەکانی سوری لە ناوچە شەڕ تێکەوتووەکان بە تایبەت جولانیان کردوەتە پەلامار .
ڕژیمی زایونی لە شەڕی 1967 جولانی سووریایان داگیر کرد و لە ساڵی 1981 جولانی لکاند بە خاکی خویەوە بەڵام کۆمەڵگای جیهانی ئەو کارەی تا ئێستا بە فەرمی نەناسیوە ....
کۆتایی کورتە نامە/310