١٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٣٠
ئارامش لە زۆربەی بەرەکانی تێکەڵچوون لە سووریا

دوای دەسپێکرانی ئاگر بەس لە سووریا ئارامش لە زۆربەی بەرەکانی تیکەڵچوو لەم وڵاتە دامەزراوە.

هەواڵنێری کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەیادین لە دەمیشق ، لەبارەی دەسپێکرانی جێ بەجی کرانی ئاگر بەس لە سووریا بەپێی ڕێککەوتنی ئەمریکاو ڕوسیا وتی: نیشانەیەک لە درێژەی تێکەڵچوونەکان و شەڕلە زۆربەی بەرەکان لە سووریا لەئارادانیە. ڕێککەوتنی واشنتۆن ومسکۆ بۆ ئاگر بڕ لە سووریا بەرەی نوسرەو داعش ناگرێتەوە.

سوپای سووریا لە حەڵەب بە تایبەت قۆناخی باشووری رۆژئاوایی ئەم شارە لەگەڵ بەرەی نوسرە شەڕ دەکات.

سوپای سووریا  هەروەها لە بڕیک لەبەرەکان لەوان لە پارێزگەی حەما لەگەڵ تاقمی جوندلئەقسا شەر دەکات کە لەگەڵ تاقمی تەکفیری زاێونیستی داعش بەیعەتی کردووە.

زۆربەی تاقمەکانی ئەندامی سوپای ئازاد کە  لەگەڵ ئاگر بڕ ڕێککەوتنی کرد ، لە پاڵ تاقم گەلێک شەڕ دەکات کە ئاگر بڕ نایانگرێتەوە و سوپای سووریا حەقیەتی درێژە بدات بە شەڕ لەگەڵیان . هێشتا بزوتنەوەی موجاهدین ، حێزبی ئیسلامی تورکستانی ونورەدین ئەلزنکی هەڵوێستی خۆیان لە بەرانبەر ئاگر بڕ ڕانەگەیاندووە .

ئیمە لە سەرەتای جێ بەجێ کرانی ئاگر بڕداین و دەبێ چاوەڕوان بمینێنەوە هەتا پێبەندی تاقمە چەکدارەکان لەکردەوەدا  دیاری بکرێت....

کۆتایی کورتە نامە/310