بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفەزیۆنی ئەلمەیادینی لوبنان ، سەربازییەکانی زایۆنی لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە مەشقی بەربڵاوی سەربازیان لە ناوچەی ئەلجەلیل لە فەلەستینی داگیر کراو دا دەستپیکردووە .
ئەم مەشقی جەنگییە بریتییە لە هەموو یەکەکانی سوپای رەژیمی زایۆنی کە لەدرێژەی ئەو دا چالاکی شەرئامیرەکانی سەربازی نوێی تاقیکاریان لە سەر دا دەکرێت . ئەم مەشقی جەنگییە تا رۆژی چوار شەمە درێژەی هەیە .
هەر لەم پێوەندییە هەواڵدەری فەلەستینی "مەعا" ڕۆژی یەکشەممە ڕاپۆرتی دا سەربازییەکانی ئیسرائیلی ، سێ فەلەستینیان لە باشووری بەیت لەحم هەڵکەوتوو لە رۆخی خۆرئاوایی ڕووباری ئەردەن بە زەبری گوللـە بریندار کردووە .
سەربازییە ئیسرائیلییەکان بەردەوام بە پەلامار بۆ سەر ناوچە جۆر بەجۆرەکانی رۆخی خۆرئاوایی ڕووباری ئەردەن و کەرتی غەززە ، فەلەستینیەکانیان شەهید ، بریدنار و یان قۆڵبەست کردووە .....
کۆتایی کورتە نامە/310