به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ماشاڵڵا فەرمانی وێڕای تیشک خستنه سەر ئەوەی که پاراستنی زمانی کوردی گەڕووسی کەڵکەڵەی ئەو و دیکەی نووسەرانی گەڕووسییه، وتی: من ساڵانێکی زۆر به زمانی فارسی بیرم کردۆتەوه و نووسیومه بەڵام له چوار ساڵی ڕابردووەوه به هاندان و یارمەتی هاوڕێی خۆشەویستم عەلیڕەزا قاسمی فەڕ، دەستم کرد به پڕۆڤه کردن له سەر نووسین به زمانی کوردی و زۆرێک له ئیدەکانی شێعری ئەم کتێبه و دیکەی کتێبی منداڵانەکەم له منداڵانی شوێنی نیشتەجێبوونم وەرگرتووه.
لە درێژەدا عەلیڕەزا قاسمی فەڕ، داوەری سەر ئاستی وڵاتی شێعری منداڵانی کوردیش وێڕای ئاماژه بەوەی که ئەدەبیاتی منداڵان له جەغزی ئەدەبیاتدا بابەتێکی زۆر جیاوازه، ڕایگەیاند: مەخابن زۆربەی نووسەرانی ئەدەبیاتی منداڵانیان لەگەڵ ئەدەبیات بۆ منداڵ لێ تێک دەچێت و ئەدەبیاتی منداڵ دەڵێنەوه و ئەمەش لەگەڵ شێعر و کەشی منداڵانه تەواو جیاوازه.
ناوبراو وێڕای ئاماژه بەوەی که خۆی دەستی داوەتە کاتبەندی بۆ ئەدەبی منداڵانه له زمانی کوردیدا، وتی: ئەم کارە له چەشنی خۆی لە کوردستاندا ڕووداوێکی مەزنە، عەلیڕەزا محەمەدیان ڕیتم، فانتەزیا و خەیاڵی لەگەڵ کەشی زەینی منداڵانه ئاوێتەی شێعر کرد و پاش ئەو دۆخی ئەدەبی منداڵانه له زمانی کوردیدا بووژایەوه و گەشەی سەند.
قاسمی فەڕ وێڕای ئاماژه بەوەی که کاری سەرکەوتوو کاتێک ئەنجام دەدرێت که نووسەران کوردبوونی خۆیان بۆ دەرکەوتووه، وتیشی: ئەدەبی منداڵانه لەو شوێنانەی وا تازه وەبیریان هاتۆتەوه به چ زمانێک ئاخافتن دەکەن، یەکجار بەهێز بووه.
کوردستان له ڕووی شێعری منداڵانەی کوردی له سەرووی هەموو پارێزگا کوردنشینەکانه
ناوبراو وێڕای پێداگری کردن له سەر شازبوونی کوردستان له بواری شێعری منداڵانه وتی: ساڵی ڕابردوو له کۆی 300 بەرهەمێک که نێردراوه بۆ مێهرەجانی شێعری منداڵانەی کوردی پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان شێعری زۆرباشیان تێدا بەدی دەکرا، بەڵام پارێزگای کوردستان شێعری زۆر بەهێزتری له بواری شێعری منداڵانه بۆ مێهرەجانەکە ناردبوو.
داوەری سەر ئاستی وڵاتی شێعری منداڵانەی کوردی له ئێران وێڕای تیشک خستنه سەر ئەوەی که له ئەدەبی منداڵانەدا کێش و سەراو گرینگ نییه، وتی: وتنی شێعری منداڵانه بۆ هەر کەسێک نەهاتووه و نابێ ئەدەبی منداڵانتان لەگەڵ ئەدەب بۆ منداڵانان لێ تێک بچێت.
شیاوی ئاماژەیە "پاپارنجێ" له تیراژی هەزار و 500 بەرگدا چاپ کراوه و هەتا ئێستاش له سنه و بیجاڕ بڵاوبووەتەوە، بەڵام گەر بێتوو له لایەن چالاکانی بواری بڵاوکەرەوەوه هاوکاری بکرێین ئەوا له دیکەی شارە کوردنشینەکانیش بڵاو دەکرێتەوە.
ئەم کتێبه بریتییه له چوارده کۆپله شێعری منداڵانه که زیاتریان هەڵقوڵاوی دڵی منداڵانی گەڕووسه که پێجەوانەی دیکەی کتێبه منداڵانەکان به زمانی زکماگی خۆیان هۆنراوەتەوه. هەروەها دوو کتێبی شێعری منداڵانه به نێوەکانی "من مبصر کلاسم" (من نوێنەری پۆلم)، "شعری برای گنجشک" (شێعرێک بۆ چۆلەکه) و کتێبێکی کورته چیرۆک به نێوی "زیر پلک حادثه" (له ژێر پێڵووی ڕووداودا) له دیکەی بەرهەمەکانی ئەم نووسەرەیه.
هەروەها لەم ڕێوڕەسمەدا له لایەن ئەنجومەنی ئەدەبی "ویرا"وه ڕێز گیرا له کتێبی کوردی شێعری منداڵانەی "تیتیله و بیبیله"ی عەلی ئەسغەر ئاهوان و "جوچکه مەڕۆ پۆپەلار"ی عەلیڕەزا قاسمی فەڕ و سەید مەحموود هاشم نیا نووسەری کتێبی "فەرهەنگی گەڕووس"....
کۆتایی کورتە نامە/310
١١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٢٨
News ID: 778329
کتێبی شێعری منداڵانەی "پاپارنجێ" له هۆندنەوەی ماشەڵڵا فەرمانی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە به ئامادەبوونی کۆمەڵێک له نووسەرانی کوردی گەڕووسی له بینای ئەمیر نیزام گەڕووسی بیجاڕ ڕوونوێنی کرا.