به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :باراک ئۆباما، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له پازده‌هومین ساڵوه‌گه‌ری هێرشه تیرۆریستییه‌کانی ۱۱ی سێپتامبه‌ر له خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی داوای کرد تاکوو له به‌رنگار بوونه‌وه‌ی هێرشی تیرۆریسته‌کان پێکه‌وه یه‌کگرتوو بن.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له میانه‌ی قسه‌کانی خۆیدا له ڕادیۆ وتی: ئه‌وه‌ی ئێمه ڕووبه‌ڕووی بووینه‌ته‌وه تیرۆره و ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ی ژیرانه‌ی ئێمه‌ی پێویسته.
ئۆباما ئاماژه‌ی به قسه‌کانی دۆناڵد ترامپ کرد و زیادی کرد: ئێمه ناتوانین ته‌سلیمی که‌سانێک بین که خه‌ونی په‌ڕته‌واز کردنی خه‌ڵکی ئه‌مریکایان هه‌یه؛ ئێمه ناتوانین جۆرێک کاردانه‌وه‌مان هه‌بێت که ژێرخان و بونیادی خۆمان له‌ناو ببات.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه ڕێز له‌و بایه‌خانه ده‌گرین که وڵاته‌که‌ی ئێمه‌یان شکۆدار کردووه، ئێمه ناتوانین ئه‌وانی دیکه به هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌نگ و زمان و بیر و ئاینیان له‌گه‌ڵ ئێمه جیاوزی هه‌یه له خۆمان دوور بخه‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه به‌م بایه‌خه مرۆڤیانه پێبه‌ند بین، ده‌توانین شانازی به‌و میراته‌وه بکه‌ین که بۆمان ماوه‌ته‌وه و ئه‌م وڵاته‌یان دروست کرد.
له هێرشه‌کانی ۱۱ی سێپتامبه‌ری ساڵی ۲۰۰۱، تیرۆریسته‌کان به ڕفاندنی ۴ فڕۆکه‌ی ئه‌مریکا، هێرشیان کرده سه‌ر تاوه‌ره‌کانی بازه‌رگانی نیۆیۆرک و بینای پینتاگۆن. له‌م هێرشانه‌دا زیاتر له ۳ هه‌زار که‌س کوژران و زیاتر له ۶ هه‌زار که‌سیش بریندار بوون.
دواجار ڕێبه‌ره‌کانی ئه‌لقاعیده به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م هێرشه‌یان له ئه‌ستۆ گرت. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه ئه‌م بابه‌ته‌یه که زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌م هێرشانه‌دا ده‌ستیان بووه، سعوودی بوون و به جۆرێک په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستاندا بووه.....
کۆتایی کورتە نامە/310
١١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:٥٢
News ID: 778302
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له ساڵوه‌گه‌ری هێرشه‌کانی ۱۱ی سێپتامبه‌ر له خه‌ڵکی ئه‌مریکا داوای کرد تاکوو یه‌کگرتوویی و یەکڕیزییان بپارێزن.