بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئێراقیی مەسەلە، ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی هێزی حەشدی شەعبی ڕۆژی یەکشەممە لە پەیامێک دا ڕوو لە حاجیگەلێک کە بۆ بەڕێوە بردنی ڕێ وڕەسمی عەرەفە ئامادە دەبن، وادە و بەڵێنی دا ئەم هێزانە توانایی پێویستیان بۆ پاکتاوکردنی خاکی ئێراق لە دەستی داعش هەیە و خاکی ئەم وڵاتە دەکاتە گۆڕستانێک بۆ تیرۆریستان.
ئەسەدی پێداگری کرد : حەشدی شەعبی هەموو ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی داعش ئازاد دەکات . هەرلەم حاڵەدا وەزارەتی ناوخۆی ئێراق ڕایگەیاند ڕۆژی شەممە لەبەر دوو تەقینەوەی تیرۆریستی لە نێو پارکینگێک لە ناوەندێکی بازرگانی لە بەغدا پێنج کەسی سیڤیلی ئێراقی کوژران و بیست و سێ کەسیش بریندار بوون.
هێزی ئاسایشیی ئێراقیش کەسێکی تیرۆریست کە پشتوێنی تیرۆریستی بە خۆیەوە بەستبوو لەبەغدا کوشت....
کۆتایی کورتە نامە/310
١١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:١٤
News ID: 778293
وتەبێژی حەشدی شەعبی وتی : لە داهاتووی نیزیک دا هەموو ناوچەکانی ئەم وڵاتە لە دەستی تاقمی تیرۆریستیی داعش ئازاد دەکرێت.