به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :محەممەد عەلی سادقی پەیامنێر و ڕۆژنامە نووسی سەقزی ڕۆژنامەی کەیهان ڕۆژی پێنج شەممە لەم شارە کۆچی دوایی کرد .
محەممەد عەلی سادقی لە دایکبووی ساڵی 1307 بوو و لەگەڵ ڕۆژنامەی کەیهان بەرلە شۆڕشی ئیسلامی هەتا کۆچی دوایی، هاوکاری دەکرد و لە یەکەمین پەیامنێرانی شاری سەقز بوو کە لەم بوارەدا کاری دەکرد .
ناوبراو هەروەها لەگەڵ بڵاوکراوەی جۆربەجۆر هاوکاری دەکرد و سەردەمی ژیانی خۆی بۆ بڵاوکردنەوەی کتێب و خوێندنی کتێب تەرخان دابوو .
ناوبراو سەرباری چالاکی لە بواری پەیامنێری یەکێک لە کەسانی خێرۆمەندی پارێزگەی کوردستان بوو و لە چێکردنی نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی (رە) ی شاری سەقز بەر لە سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی بەشداری هەبوو و یەکێک لە دامەزرێنەرانی سندووقی قەرزولحەسەنەی بیلالی حەبەشی سەقز بوو.ئەم پەیامنێرە کوردستانییە سەرەنجام دوای تێپەڕکردنی سەردەمێکی نەخۆشی دوای هەشتاوهەشت ساڵ کۆچی دوایی کرد و لە شوێنی لەدایک بوونی لە گوندی ئایچی سەقز ئەسپەردە کرا....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٣٤
News ID: 778095
محەممەد عەلی سادقی ، پەیامنێر و ڕۆژنامەنووسی کوردستانیی خەڵکی شاری سەقز کۆچی دوایی کرد.