به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بە گێڕانەوە لە ژومارەی ڕۆژی هەینیی ڕۆژنامەی زود دویچە سایتونگ و بە پێی زانیاری ڕێکخەرانی ئەم هەوڵە ناڕازیانەیە ناڕازیان هەتا چوارشەممەی داهاتوو لەم مەیدانە ئامادە دەبن.
ئەم پەناخوازانە ڕۆژی پێنج شەممە بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر ڕەوشی نالەباریان لە ئاڵمان ئەم مەیدانەیان لەشاری مونیخ داگیرکرد و دوو خێوەتیان لە ناوەڕاستی دا هەڵکرد و پەناخوازان لە سەر توشەکی ڕەنگاوڕەنگ دا ڕاکێشابوون.
هاوپەیمانیی پێکهاتوو لە پەناخوازان ناسراو بە پەناخوازانی خەباتکار، سەبارەت بە بەڕێوەچوونی وەها ناڕەزایەتییەک هەواڵیان دا.
ڕێکخەرانی ئەم ناڕەزایەتییە ڕایانگەیاند ، پێویستیان بە مافی هاوسەنگ و بەرامبەر بۆ هەموو پەناخوازانە....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٠٣
News ID: 778087
نیزیکەی شەست پەناخواز بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر ڕەوشی نالەباری ئوردوگاکان و پێڕاگەیشتنی ناشیاو بە داواکارییەکانیان ، مەیدانێکیان لە شاری مونیخی ئاڵمانیا داگیرکرد و خێوەتەکانیان لەوێ هەڵکرد.