به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :هێزەکانی سوپای تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایانگەیاند کە پاش تەقەی ئەندامانی پەکەکە لە بنکەیەکی سەربازی لە شەمزینان ، دوو سەربازی تورک کوژران و چەند کەسیش بریندار بوون.
تائێستا ژماری بریندارانی ئەو پێکدادانە ڕانەگەیێندراوە.
پاش ئەو هێرشە، سوپای تورکیا دەسبەجێ پەلامارێکی بەربڵاوی لەدژ پەکەکە لەو ناوچەیە دەس پێ کرد.
شیاوی ئاماژەیە، لە کاتی دەس پێکرانی شەڕ وپێکدادان لەنێوان ئەندامانی پەکەکەو هێزە حکومەتییەکانی تورکیا لەمانگی ژولای٢٠١٥وە تائێستا، زیاتر لە ٦٠٠ سەربازی ئەو وڵاتەو هەروەها پتر لە حەوت هەزار ئەندامی پەکەکە کوژراون....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٩ ئاب ٢٠١٦ - ١٨:٤٩
News ID: 775442
دوو سەربازی سوپای تورکیا لە هێرشی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەو وڵاتە بۆسەر بنکەیەکی سەربازی لە ناوچەی شەمزینانی پارێزگای هەکاری کوژران.