به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی یەکێتیی ئەورووپا فێدێریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا دوابەدوای تەقینەوەی بۆمبێک لە ڕێ وڕەسمی زەماوەند کەلەشاری غازی ئەنتەپی تورکیا بەڕێوە دەچوو، بەیاننامەیەکی دەرکرد .
لەم بەیاننامەیە ڕاگەیەندراوە شەوی ڕابردوو تەقینەوەیەک لە ڕێ وڕەسمی زەماوەند لەشاری غازی عەنتەپی تورکیا دەیان منداڵ، ئافرەت و پیاوی لە خاک و خوێن گەوزاند.
زۆرتر لە پەنجا کەس لەم ڕووداوە تیرۆریستییە کوژران و دەیان کەسیش بە توندی بریندار بوونە.
ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە و بنەماڵەی برینداران دەکەین و هیوای سەلامەتیان بۆ دەخوازین ....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢١ ئاب ٢٠١٦ - ١٧:١١
News ID: 773539
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا لە بەیاننامەیەک دا بۆ خەڵکی تورکیا و دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەبەر تەقینەوەی تیرۆریستی شەوی ڕابردوو سەرەخۆشی کرد.