٢١ ئاب ٢٠١٦ - ١٦:٤٨
ڕوانگەی ڕێبەری: مزگەوتەکان، ناوەندی خۆڕاگری فەرهەنگی

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی پێداگرییان کرد : مزگەوت بنکەی چالاکی کۆمەڵایەتییە و بۆ بەهێزبوونی بیرۆکە و هاندانی خەڵک بۆ چالاکی کۆمەڵایەتی دەوری بنەڕەتی هەیە .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕۆژی یەکشەممە لە دیدار لەگەڵ  ئیمامانی جەماعەتی مزگەوتەکانی پارێزگەی تاران، مزگەوتی بە هەستەی خۆڕاگری  بەتایبەتی خۆڕاگری فەرهەنگی زانی و فەرموویان : ئەگەر پەرجین و چەپەری فەرهەنگی نەبێت، هەموو شتێک لە ناودەچێت .

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی پێکهاتنی مزگەوتەکانی بە داهێنانی ئیسلام بەمەبەستی بەدی هێنانی کۆمەڵگە و پێوەندی جەماوەری لەسەر تەوەرەی زیکرو نوێژ و سەرنج دان بە خوداوەند  زانی .

بەڕێزیان فەرموویان مزگەوت لە مێژووی ئیسلام، ناوەندێک بۆ وتووێژ، هاوکاری و بڕیاردان لەسەر پرسە گرینگەکانی کۆمەڵایەتی ، سیاسی و سەربازی بووە  .

مزگەوت لە یەکەمین دامەزراوەگەلێکە  کە لە سەرووی ئیسلام و کاتی کۆچکردنی پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام (د.خ) لە مەککە بۆ مەدینە ، پێکهات.

مزگەوت لە بەرواری ئیسلام دەوری هەڵکەوتەی هەیە و ئەم دەورە بەڕیز لە باری تەنانەت کۆمەڵایەتی  وفەرهەنگی بۆ گۆڕەپانی ئابووری وسیاسیش پەرەی سەندووە.

مزگەوت شوێنی کۆبوونەوەی جەماوەری  بۆ عیبادەت و هەروەها  هاوکاری و وتووێژ لە کاری فەرهەنگی و سیاسییە.

بەرواری ئیسلام  نیشاندەری کارتێکەری مزگەوتەکان لە کاروباری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و ڕێنوێنی کۆمەڵگە بۆ پێشکەوتنە.

پێ و شوێن گرتنی کاروباری گرینگ وەک بەڕێوەبردنی نوێژی جەماعەت، دادگەری، بەسیجی هێزەکان و ڕاگەیاندنی شەڕ و ئاشتی لە سەردەمی پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام لە مزگەوتەکان ئەنجام دەبوو .

دەوری مزگەوتەکان لەبەهێزبوونی کاروباری  فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی، گرینگ و کاریگەرە  و خەڵک لەبەرابەر دزەی فەرهەنگی دوژمنان ئاگادار دەکات.

بە واتایەکی تر دەتوانین بڵێن خۆڕاگری فەرهەنگی، مەتەرێز لەبەرامبەر دزەی نەرمی دوژمنانە و هەرچی کۆڵەکەی  ناڤۆکیی فەرهەنگی بەهێزتر بێت، سەرکەوتنی سیاسی، کۆمەڵایەتی و سەربازی  بەهێزتر دەبێت.

ئەزموونی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامیش نیشانەی ئاشکرای کارتێکەری مزگەوتەکانە.

دەرکەوتنی سیاسەتی دژە ئایینی و فەرهەنگی ڕژێمی پاشایەتی و دەرکەوتنی سیاسەتی ئەم ڕژێمە لە وابەستە بوون بە ڕۆژاوا و نیزامی پاوانخواز، لە مزگەوتەکان دەستی پێکرا و لە ئەنجام دا ئینقلابی خەڵکی ئێران دەرکەوت.

ئینقلابی ئیسلامیی ئێران بە پشتیوانی مەعنەویی ئیمانی خەڵک، هاوکێشەکانی سیاسی ناوچە و جیهانی تێک دا و بە وتەی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بوومەلەڕزەیەکی قورسی لە داڕشتی نیزامی پاوانخواز بە دی هێنا.

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی فەرموویان ئەگەر ئیمان و پێبەند بوونی گەل بە ئیسلام نەبواتای، ئێرانیش وەک ئەوانی دیکە لە ژێر چەتری ئەمریکا دەبوو و هەرلەبەرئەمەیە  کە ئەوان دوژمنایەتی قووڵیان  لەگەڵ ئیمانی گەل هەیە  .

ئینقلابی فەرهەنگی و مەعنەویی ئێران کە دوای سی و حەوت ساڵ بوو بە دەسەڵاتی کارتێکەری سەربازی و سیاسی ناوچە و جیهان، هەروا کەوتوەتە بەرئامانجی دوژمنایەتی و لە سەروویانەوە  ئەمریکا.

ئامانجی سەرەکیی دوژمنان ، لاوان و لاوازکردنی ئیمان و ئیعتقاداتی ئەوانە هەتا لەڕێگەی فەرهەنگی ، کۆڵەکەکانی نیزام سست بکەن .

لەوەها بارودوخێک دا بە وتەی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ، مزگەوتەکان و ئیمامانی جەماعەت دەوری گرینگیان لە ئاگاداری دان و بەهێزکردنی هەستەی خۆڕاگری فەرهەنگی هەیە.....

کۆتایی کورتە نامە/310