بە گوێرەی ڕاپۆڕتی فارس فڕانک واڵتر ئیشتاین مایر " ڕۆژی یەکشەمە لە وتووێژ لە گەڵ ڕۆژنامەی " وڵت " وتی : ڕووسیا دەبێ ڕۆڵێکی سەرەکی لە ئاگر بڕی پاوەجێی لە سوریا بگێڕێ فڕانک واڵتر ئیشتاین مایر " وتیشی ڕەزامەندی ڕووسیا لە گەڵ دامەزراندنی ئاگربڕ لە شاری حەڵەبی سووریا دیاریکەر بوو .
بە وتەی وەزیری دەرەوەی ئاڵمان دەبێ هەموو کردەوەکان بۆ گەیاندنی یارمەتی مڕۆڤ دۆستانە بۆ سەر شاری حەڵەب ئەنجام بدرێت و توند و تیژیەکان نابێ دووپات بکرێتەوە .
وەزیری دەرەوەی ئاڵمان هەروەها وتی : ئاگربڕ دەبێ ئامانجی سەرەکی بو سوریا بێت و لە ڕووسیاش چاوەڕوانی دەکرێت کە ڕۆڵی سەرەکی لە ئاگربڕی پاوەجێی لە سووریا بگێڕێت .
ئەرتەشی سووریا بە پشتیوانی هێزە ئاسمانیەکانی ڕووسیا لە دوو حەوتە لەمەوبەرەوە بۆ کۆتابب دان بە داگیر کردنی پارێزگای حەڵەب لە لایەن تێرۆریستانەوە ئوپراسیونێمی بەربڵاویان دەس پێ کردووە کە تا ئێستا زیاتر لە 1000 ئەندامی داعش و تاقمە تێرۆریستیەکانی دیکە کوژراون و نزیکەی 2500 کەسیش بریندار بوون ....
کۆتایی کورتە نامە/310