هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا له هێمنایه‌تی پاش کووده‌تا، هه‌مدیسان گرینگ‌ترین پرسێک که ده‌مێنێته‌وه، پرسی کورده. به بۆچوونی من پاش ڕووداوه‌کانی ئه‌مدواییه و ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی که له ساڵانی ڕابردوو له پرسی کورد ڕووی داوه، پێویست ده‌کات هه‌وڵ بۆ دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامێکی گونجاو بۆ پرسیاره‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته بدرێت.
به ڕوانینێک بۆ سه‌ر ڕووداوه‌کانی پڕۆسه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره و پێش له‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاشکرای بکه‌ین که پاش کووده‌تا ئه‌گه‌ری ڕوودانی چ شتگه‌لێک هه‌یه. پێش له ده‌ستپێکردنی پڕۆسه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره له ساڵی 2006، پڕۆسه‌یه‌ک که "ئێمره تانر" ده‌ستیپێکردبوو، له‌ئارادا بوو.
دۆزینه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕێگه‌چاره له‌ئارادا بوو. به ئه‌نجامدانی دیداره‌کانی ئۆسلۆ و کاره‌کانی خاپوور، هه‌وڵیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره ده‌دا.
به‌ڵام جه‌ماعه‌تی (گوله‌ن) خوازیاری ڕێگه‌چاره‌یه‌کی وا نه‌بوو. ئه‌و شته‌ی که ئاشکرایه ته‌نیا و ته‌نیا ڕێگه‌چاره‌یه‌کی قبووڵ ده‌کرد که ئیراده‌ی خۆی له‌سه‌ری زاڵ بوو و له‌گه‌ڵ چه‌مکه‌کانی ئه‌وان یه‌کی ده‌گرته‌وه.
له‌و هه‌واڵانه‌ی که له دیداره‌کانی ئۆسلۆ بۆ ده‌ره‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه و چه‌ندین ڕۆژنامه‌وان وه‌کوو حه‌سه‌ن جه‌ماڵ، چه‌نگیز چاندار و عه‌لی بایرام ئۆغڵۆ ئاماژه‌یان پێکردووه، کاری تێکده‌رانه‌ی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ڕێگری له پێشکه‌وتنی ئه‌م پڕۆسه‌یه کردووه و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی که بزوێنه‌ری ئه‌م بارودۆخه چ که‌سێک بوو له ڕوانینێک بۆ وتاره‌کانی ڕۆژنامه‌ی "ئاکیت" و ماڵپه‌ڕی "وقت خبر" له ساڵی 2012 ده‌کرێ بدۆزرێته‌وه.
له‌و کاته‌دا پرسێکی زۆر له‌باره‌ی قه‌تڵوعامی ڕۆبۆسکی له‌ئارادابوو که به شێوه‌یه‌کی زۆر ئاشکرا و گوماناوی سه‌رپۆش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته دانرا که گوایه کاری جه‌ماعه‌تی گوله‌ن بووه. پرسێکی زۆر ڕاگه‌یێندرا که ئه‌ردۆغان نایه‌وێت ڕووداوێک که هیچ شتێکی ئاشکرا تێیدا نییه ڕوون بکاته‌وه. ڕووداوه‌کانی به دوای کووده‌تا تا ئاستێکی زۆر نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که ئه‌و ڕۆژانه چ ڕووی دا.
سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م هه‌وڵه ڕێگرانهکانی ئه‌وان، پڕۆسه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره ده‌ستیپێکرد.
ده‌ستپێکردنی ئه‌م پڕۆسه له ده‌ره‌نجامی پێداگرییه‌کانی ئۆجه‌لان بوو. به بیرکردنه‌وه‌ی به‌وه‌ی که دواتر گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ کێشه به‌ره‌وڕوو بووه‌وه، له کتێبێک که له‌ژێر ناوی "یادداشته‌کانی ئیمرالی" بڵاو کرایه‌وه، هاتووه "هێزه‌کانی پێکهاته‌ی سێبه‌ر بۆ ڕێگری له پێشکه‌وتنی ئاشتی و له‌ناوبردنی ئه‌م پڕۆسه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه له‌ئارادایه که پشت به کووده‌تا ببه‌ستن" هه‌موو شتێک به شێوه‌ی ئاشکرا جێگه‌ی فام کردنه. عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان پێش له ئه‌ردۆغان ده‌سته‌واژه‌ی "پێکهاته‌ی سێبه‌ر"ی به‌کار برد.
له‌و کتێبه ئاماژه‌پێکراوه‌دا ئۆجه‌لان بانگهێشتی ئه‌ردۆغان کردووه که به دوای ڕه‌خساندنی به‌ستێنه‌کان، پڕۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستپێبکاته‌وه. ئه‌ردۆغان که نیگه‌رانی شۆڕش بوو به له‌ده‌ست نه‌دانی لایه‌نی خۆپارێزی ئه‌م بانگهێشته‌ی قبووڵ کرد.
ناوبراو بیری له‌وه ده‌کرده‌وه که جه‌ماعه‌ت هه‌وڵ ده‌ده‌ن که ئه‌م پڕۆسه له‌گه‌ڵ کێشه به‌ره‌وڕوو بکه‌نه‌وه و ناوبراو خۆی له کارێک تێوه‌گلاوه که "ده‌بێ هه‌نگوێنی ژه‌حراوی بخواته‌وه".
ناوبراو بیری له‌وه ده‌کرده‌وه که ئه‌گه‌ر لایه‌نی خۆپارێزی له ده‌ست بدات مومکینه ئه‌م پڕۆسه وه‌کوو ئامێرێک بۆ ڕووخانی خۆی به‌کار ببردرێت. له‌م ڕووه‌وه نه‌یده‌ویست خێرایی کردن له پراکتیک له‌م پڕۆسه‌یه له ده‌ست بدات و چالاکییه‌کانی به‌پێی کۆنتڕۆڵکردنی توندڕه‌وانه بوو.
ڕاستیخوازی ئه‌ردۆغان که خۆی زۆر نیگه‌ران بوو، نیگه‌رانتر کردووه و بیری له‌وه ده‌کرده‌وه که ستراتژی ئێتۆریترترێک له پێشوو له پێش بگرێت. ههنگاوێکی زۆر خۆپارێزانه، ڕێگای له‌سه‌ر نه‌بوونی ئارامی قه‌ندیل، هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی قورس له‌لایه‌ن ئه‌وان و ده‌ستپێکردنی پڕۆسه‌یه‌ک که له کورت ماوه‌دا ده‌ره‌نجامێکی نه‌گونجاوی به‌دواوه بوو، کرده‌وه. ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ڕای ڕووداوی تۆقێنه‌ری کۆبانی، کۆتایی به پڕۆسه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره ناهێنێت، به‌ڵام دواتر نیگه‌رانییه‌کانی له‌و ڕووداوانه‌ی که ئه‌گه‌ری به‌ستێنی ڕووخانی ناوبراو ده‌ڕه‌خسێنێت، ده‌ستیپێکرد.
ئۆجه‌لان له کتێبی "یادداشته‌کانی ئیمرالی" ئیدعا ده‌کات ئه‌و کاره‌ی که تاکوو 150 مه‌تری ناوبراو چووه و بیر له کوشتنی ئه‌و ده‌کاته‌وه، سه‌رچاوه‌که‌ی جه‌ماعه‌تی گوله‌نن. ئاشکرا بوو که گوله‌ن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێت "له ئاشتیدا، خێر هه‌یه"، به‌ڵام به ساردی به پڕۆسه‌ی ئاشتی ده‌ڕوانێت.
ئه‌ردۆغان له دوایین ڕۆژانی ساڵی 2013 ڕێگای له‌سه‌ر لاوازبوونی شه‌ڕه‌کانی جه‌ماعه‌ت کرده‌وه چونکه ئه‌ردۆغان به شێوه‌یه‌کی نیگه‌ران بیری ده‌کرده‌وه که هه‌ر کاری جه‌ماعه‌ت هاوپه‌یوه‌ند به‌م پڕۆسه به‌رده‌وامه، بۆ خۆی زۆر مه‌ترسیدار ده‌بێت و دواتر به‌م شێوه به‌و پڕۆسه‌یه‌ی ده‌ڕوانی که "له کوێدا لاواز بووه، ئیزن بده له‌ناو بچێت."
ئه‌م پڕۆسه به ڕووداوه‌کانی جیلان پنار و ڕووداوه گوماناوییه‌کان، کۆتایی پێدێت و به پێچه‌وانه‌ی نیگه‌رانییه‌کانی ئه‌ردۆغان، کووده‌تای سه‌ره‌کی له‌و کاته‌دا ده‌ستیپێده‌کرێت. ئه‌و هێزانه‌ی که له ناوچه‌کانی خه‌نده‌ق و سه‌نگه‌ر، خێرایی کردن له پراکتیک و ده‌ره‌تانی ته‌واویان بوو و له ئێستادا زۆربه‌یان ده‌ستگیر کراون به ئاسانی هه‌ندێ کاریان ئه‌نجام ده‌دا که لێپێچینه‌وه‌یان لێ ناکرا.
له کاتی کووده‌تا ئاشکرا بوو که ئه‌و هێزه سه‌ربازییانه‌ی که بۆ کووده‌تا که‌ڵکیان لێ وه‌رگیراوه، [حکوومه‌ت] به‌و بۆنه‌وه که پێشتر لێپرسینه‌وه و لێپێچینه‌وه‌ی له‌وان نه‌کردووه، په‌شیمانی خۆی ده‌ربڕی و به ڕاگه‌یاندنی به‌په‌له‌ی بارودۆخی نائاسایی، چه‌ندین هه‌نگاوی خێرا به‌ره‌و مه‌ده‌نی کردن له یه‌که‌مایه‌تی دانرا.
سه‌رله‌نوێ بابه‌تی باسکردنی ڕووداوی ڕۆبۆسکی و هه‌ندێ پرس به‌م شێوه، خوازراو یان نه‌خوازراو هاتنه‌ئارای لۆژیکێکی لێپێچینهوهکراو له پرسی کوردیش له مێشک دروست ده‌کات.
ئۆجه‌لان به وتنی ئه‌وه‌ی که "ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆسه ڕابگیردرێت، سه‌رله‌نوێ میکانیزمی کووده‌تا ده‌ستیپێده‌کاته‌وه"، به شێوه‌یه‌کی ئاگادارانه له پڕۆسه‌یه‌ک که له‌ناوچووه هیچ ده‌ستێوه‌ردانێکی ئه‌نجام نه‌داوه و له جێگه‌ی خۆیدا به بێ ئه‌وه‌ی کاردانه‌وه‌یه‌ک نیشان بدات، ڕووخاندنی ئه‌و پڕۆسه‌یه بینی چونکه له کتێبی "یادداشته‌کانی ئیمرالی" به شێوه‌ی به‌رده‌وام دووپاتی ده‌کاته‌وه "ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆسه ڕابگیردرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حکوومه‌ت به بکوژه‌وه له‌گه‌ڵ من دیدار بکات، من هیچ ده‌ستێوه‌ردانێک ئه‌نجام ناده‌م."
هاتنه‌ئارای ئه‌نجامدانی کووده‌تا یه‌ک مانگ به دوای ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره، زۆر بێ واتا نییه. له پشتی په‌رده‌ی هه‌ندێ قسه وه‌کوو ئه‌مه "حکوومه‌ت به ده‌ستپێکردنی پڕۆسه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره، له پێگه‌یه‌کی خهیانهتکارانهدایه" له ڕاگه‌یێندراوی کووده‌تاچیان ئاشکرایه. له ئێستادا چاوه‌ڕوانی بۆ پرسی کورد، له بنه‌ڕه‌تدا ههڤگرییهکی ئیجابییه چونکه هێزێک که خوازیاری چاره‌سه‌رکردنی پرسه‌که له ڕێگای گفتوگۆ نه‌بوو، شکستی خواردووه به‌ڵام ئه‌ردۆغان به شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو پاش کووده‌تا نیگه‌رانتر له ڕابردووه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه له‌ئارادایه که له کورت ماوه‌دا بۆ مێزی گفتوگۆ نه‌گه‌ڕێته‌وه. وێده‌چێت ده‌یه‌وێت به دوای له‌ناوبردنی سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ی که بیریان له ڕووخانی ناوبراو ده‌کرده‌وه، جارێکی دیکه له گفتوگۆ و پڕۆسه‌ی ئاشتی قسه بکات. ئه‌مه‌ش له کورت ماوه‌دا ڕوو نادات، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ڕۆژێک ناچار به ده‌ستپێکردنی دانوستانه‌کان ده‌بێته‌وه، چونکه ته‌نگه‌ژه‌کانی به بێ ڕێگه‌چاره و ده‌ربازبوون،ئه‌گه‌ری دروست بوونی چه‌ندین میکانیزمی نوێ کووده‌تای به‌دواوه ده‌بێت.
بیر له‌وه ده‌که‌ینه‌وه قه‌ندیلیش که له‌و قۆناغه‌دا گرینگایه‌تییه‌کی زۆری به ده‌سته‌واژه‌ی "میکانیزمی کووده‌تا"ی به‌کارهێنراو له‌لایه‌ن ئۆجه‌لان نه‌دا، ئه‌نجامدانی کووده‌تا ئه‌وانی تا ئاستێک شۆکه کردووه. گومان ده‌که‌م له ئێستادا ئه‌وانیش ئه‌و مافه به ئۆجه‌لان بده‌ن که تاکوو دوایین ساته‌کان بۆ پڕۆسه‌ی ئاشتی هه‌وڵی دا.
ده‌بێ له‌مه تێبگه‌ین که به‌هێزتربوونه‌وه‌ی میلیتاریزم به دوای کووده‌تا هاوپه‌یوه‌ند به پرسی کورد به هه‌ر بیانوویه‌ک که بێت، بارودۆخێکی گونجاو بۆ په‌ره‌پێدانی هه‌ر جۆره کووده‌تایه‌ک ده‌ڕه‌خسێنێت. کاری مه‌ده‌نی کردن گرینگه به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێکدادانه‌کان درێژه‌ی ببێت، ڕێگری له بوونی خێرایی له پراکتیک له ده‌ستی خه‌ڵکی سڤیل و که‌سانی مه‌ده‌نی ده‌کات. ڕوون و ئاشکرایه که پرسی کورد پرسێکی گرینگه که نابێت زیاتر له‌مه وهدوابخرێت.....
کۆتایی کورتە نامە/310