١٤ ئاب ٢٠١٦ - ٠٤:١٧
پیرۆزبایی لەدایک بوونی حەزرەتی ئیمام ڕەزا (ع)

ئەمرۆ یەکشەممە ١١ ی زیقەعدە ی ساڵی ١٤٣٧ مانگی ، ڕێککەوتە لەگەڵ ١٤ ئاگوستی ٢٠١٦ ساڵوەگەڕی لە دایک بوونی حەزرەتی عەلی بن موسی ئەلرەزا (ع) .

ەزرەتی ئیمام ڕەزا (ع)  لە رۆژی یازدەی زیقەعدەی ساڵی ١٤٨ مانگی لە شاری مەدینەی مۆنەوەرە ، لە دایک بوو .

 لە کەرامەت وتایبەتمەندییەکانی  ئەو ئیمامە دەگێرنەوە ، زاناتر لە حەزرەتی ئیمام ڕەزا (ع) لە سەردەمی خۆی دا نەبووە و مەئمون خەلیفەی عەبباسی بەردەوام ، بە پرسیاری جۆر بە جۆرەوە بەرێزیانی تاقی دەکردەوە وئەو بەڕێزەیش وڵامی ئەدایەوە وڵامەکانی ئەو حەزرەتە سەرچاوەی لە قورئانی پیرۆزەوە گرتبوو

خەڵکی موسولمان و خودا خوازی  ئێرانی ئیسلامی لە سالڕۆژی لە دایک بوونی ئیمام ڕەزا (ع) بە ئامادە بوون لە شۆێنە پیرۆزەکان لە وان لە بارەگای بەرێزیان لە شاری مەشهەد ، لەباکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران ، ئەم رۆژە دەکەن بە جێژن .

 ڕێکخراوی ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران ، هاتنی ساڵوەگەڕی لە دایک بوونی حەزرەتی ئیمام ڕەزا (ع) ،  لە هەموو موسولمانان و ئازادیخوازانی  جیهان پیرۆز دەکات .....

کۆتایی کورتە نامە/310