لبه پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :عەلائەدین بروجێردی سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران رۆژی پێنجشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە دمشق رایگەیاند : هەر لایەنێک کە دەیهەوێ قەیرانی سوریا چارەسەر بکرێ دەبێ سەرنجی ئەم راستیە بدات و رێگا بدات گەلی سوریا چارەنوسی خۆی دیاری بکات .
بروجێردی بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە گەلی سوریا هەرگیز رێگای دابەشبوونی وڵاتەکیان بە دەست دوژمنان نادەن وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران داکۆکی دەکات لە یەکپارچەیی خاکی سوریا و گەڵاڵەکانی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنی وڵاتە ئیسلامیەکان مەحکوم دەکات .
سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران هەروەها گوتی ، سیاسەتەکانی عەرەبستانی سعودی لە ناوچەکەدا لە چوارچێوەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ رژێمی زایۆنی دایە .
بروجێردی وتیشی ، کۆماری ئیسلامیی ئێران هەرچەشنە هەوڵێک بۆ ئاسایی کردنی پەیوەندی لە گەڵ رژێمی زایۆنی مەحکوم دەکات و لە سەر ئەم باوەڕەیە فەلەستینیەکان دەتوانن بە هەوڵ و خۆڕاگری بە مافی خۆیان بگەن ...
کۆتایی کورتە نامە/310
٥ ئاب ٢٠١٦ - ٠٥:٤٦
News ID: 770126
سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە لەسەر دیاری کردنی چارەنووسی سوریا بەدەستی گەلی ئەم وڵاتە .