٢٧ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٤:٤٦
کاربەدەستانی ئاسایشی : ئامانجی دواتری داعش، ئەمریکای لاتینە

کاربەدەستانی ئاسایشیی ئەمریکای لاتین لەسەر ئەم باوەڕەن کە پەلامارەکانی دواتری تاقمی تیرۆریستی داعش لە مانگەکانی داهاتوو لە وڵاتانی ئەمریکای باشووری دەبێ .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گێڕانەوە لە بڵاو کراوەی ڤێنزۆئێلایی  ئاپۆرا، دامەزراوەی ئاسایشیی ئەرژەنتین ڕایگەیاند :  تۆڕێکی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ماوەیەک لەمەوبەر لە پارێزگەی کورینتس لە ناوچەی سەرسنووریی نێوان ئەرژەنتین ، برازیل و پاراگوئە چالاکی دەکەن.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە  ئەم تۆڕە تیرۆریستییە  ئەم دواییە چالاکییەکانی لە بواری وەرگرتنی ئەندام لە ئەمریکای لاتین پەرەپێداوە و بەنیازە چەند پەلاماری تیرۆریستی بە وڵاتانی ئەمریکای باشووری بەتایبەت لە ڕەوتی یارییەکانی  ئۆلەمپیک لە ڕۆژانی پێنج هەتا بیست و یەکەمی ئووتی دووهەزارو شازدە لە ریودوژانیرو  ئەنجام بدات .

بەم وشدارە لە چەند ڕوژ لەمەوبەر لە برازیل حاڵەتی ئامادەباش دامەزراوە و دوابەدوای ئەوەش  کاربەدەستانی ئەم وڵاتە شەوی دووشەممەی ڕابردوو  دوازدە گومانلێکراوی هاوپێوەند بوون بە داعشیان لە شاری کومودورو لە ڕۆژاوا  گرت کە بۆ چەند ئۆپراسیۆنی تیرۆؤیستی لەڕەوتی یارییەکانی ئۆلەمپیک بەرنامەیان داڕشتبوو.....

کۆتایی کورتە نامە/310