به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :فەتحوڵڵا گولەن رێبەری بزووتنەوەی خزمەتی تورکیا رۆژی سێ شەممە داوای لە کاربەدەستانی ئەمریکا کرد لە هەمبەر دەهۆکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا خۆڕاگرن و ڕادەستی تورکیای نەکەن.
فەتحوڵڵا گولەن جارێکی دیکە تۆمەتەکانی ئەردۆغان لە خۆی لەمەڕ تێوەگلانی لە کودەتا بێ ئاکامەکەی 15ی ژوئییەی لە تورکیا ڕەت کردەوە و وتی: هەمیشە دژی توندوتیژی بوومە.
گگولەن وتیشی: نیگەرانە لە سیاسەتی ئەردۆغان کە بە هەڕەشە کردن لە ئەمریکا لەمەڕ ئەوەی کە هاریکارییەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەڵوەتی دژی داعش کەم دەکاتەوە بە نیازی خۆسەپاندن و باج گرتنە.
گولەن ئەمریکای هان دا بۆ پاراستنی ئاشتی و دیموکڕاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەسلیمی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان نەبێ کە لە کودەتا بێ ئاکامەکەی خۆی بۆ کودەتای هێمنانەی خۆی کەڵک وەردەگرێ.
کاربەدەستانی تورکیا لەوان سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە قسەکانی خۆیان دا چەندین جار داوایان لە ئەمریکا کردوە گولەن کە لە پەراوێزی خۆ ویست دایە لەو وڵاتە ڕادەستی تورکیا کەنەوە.
دەوڵەتی تورکیا 15ی ژوئێنی 2016 بەرەوڕووی کودەتای تاقمێک لە هێزەکانی سوپا بوەوە کە چەند کاتژمێر پاشی بە هاوکاری خەڵک و هێزە ئەمنییەکان بێ ئاکام مایەوە.
دەوڵەتی تورکیا ئەو کودەتایەی بە ئەستۆی گولەن دا هێناوە....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٧ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٤:٣٦
News ID: 768237
رێبەری بزووتنەوەی خزمەتی تورکیا،داوای لە کاربەدەستانی ئەمریکا کرد ڕادەستی دەوڵەتی ئانکارای نەکەنەوە.