به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بهگێڕانهوه له ههواڵدهریی فهڕهنسا، داڕێژهرانی کوودهتای بێ ئاکامی ڕۆژی ههینی ڕابردوو، هێزه ناڕازییهکانی سوپا بوون. ئهوان دهیانهویست ڕهجهب تهییب ئهردۆغان، سهرۆک کۆماری تورکیا شکست بدهن که ڕۆڵی سهرهکی له شهڕ لهگهڵ پهکهکهی له ئهستۆ ههیه؛ شهڕێک که خهساری زۆر قورسێکی بۆ لایهنی تورکیا بهدوادا بووه.
له دوایین کاتژمێرهکانی ڕۆژی سێشهممه، چوار ڕۆژ پاش کوودهتای بێ ئاکام، فڕۆکه F16هکانی تورکیا ههمدیسان له ئاسمانی تورکیا ئامادهبوون تاکوو یهکهمین هێرشه ئاسمانییهکان بۆ سهر هێزهکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) پاش کوودهتا ئهنجام بدهن و بنکه و بارهگاکانی ئهم گرووپه له باکووری عێراق بوردۆمان بکهن.
تا ساڵێک لەمەوپێش بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو لە نێوان دوو لایەن ئاگربڕ جێگیربوو و ئەم هیوایانەی بە ڕێککەوتنی کۆتایی ئاشتی و کۆتایی هێنان بە سێ دەیەی شەڕی تورکیا لەگەڵ پەکەکە هەڵگیرساندبوو.
بەڵام شەڕی مانگی جووڵای ساڵی ڕابردوو هەمدیسان دەستیپێکردەوە و ئێستاش ڕێککەوتن زیاتر لە هەموو شتێک بەدوور دێتەبەرچاو.
بەدوای چەندین ڕووداوی خوێنین، 20ی جووڵای ساڵی ڕابردوو، 34 چالاکی لایەنگری کوردەکان لە نزیکی سنووری سووریا لە بۆمبنانەوەیەک کە بەرپرسیارێتی ئەوە لە ئەستۆی چەکدارانی گرووپی تیرۆریستی داعش دانرا، کوژراون.
پەکەکە، تورکیای تۆمەتبار کردووە بە هاوکاری لەگەڵ داعش (تۆمەتێک کە ئەنقەرە بە توندی ڕەتیدەکاتەوە) و ڕۆژی دوایی لە هەڵمەتێکدا کە ئەوە بە قەرەبووکراوانە دەزانێت، دوو پۆلیسی لە کاتی خەودا کوشت.
پاش ئەوەی کە پەکەکە ئاگربڕێک کە لە مانگی مارچی 2013 ڕاگەیاندبوو، پێشێل کرد و هێرش بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی تورکیای هەمدیسان دەستپێکردەوە و تورکیاش بە ئۆپراسیۆنی سەربازی بێ وچان بۆ سەر شارە کوردنشینەکان و هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چیاکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا و بنکە و بارگەکانی پەکەکە لە باکووری عێراقی قەرەبوو کردەوە.
هێرشەکانی ئەم چەند ڕۆژە پیشاندەریی ئەوەیە کە ئەردۆغان کۆنتڕۆڵی تەواوی سوپای هەمدیسان لەدەست گرتووە تاکوو درێژە بدات بە شەڕ دژی پەکەکە.
یۆهانان بێنهایم لە زانکۆی سووربنی پاریس وتی: "دوو لایەن بۆ دەستپێکردنی دووبارەی شەڕ ئامادە بوون و هەر ئەمەش ڕوون دەکاتەوە کە بۆچی شەڕ تەشەنەی سەندووە."
ناوبراو زیادی کرد: بەڵام دەستپێکردنی دووبارەی توندوتێژییەکان "بۆ هەر دوو لا و هەروەها بۆ خەڵکی ئاسایش کارەسات ئامێز بووە."
"وێرانی بەربڵاو"
پەکەکە کە لە لایەن خوێندکارانی چەپی ڕادیکاڵ بە ڕێبەرایەتی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دەیەی 1970 پێکهێندرا، شۆڕشی خۆی دژی حکوومەتی تورکیای بە شێوەی فەرمی لە ساڵی 1984 دەستپێکرد.
پەکەکە لە سەرەتادا خوازیاری سەربەخۆیی زۆرینەی کوردی تورکیا بوو کە نزیکی لەسەدا 20 لە حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێکدێنن بەڵام بە تێپەڕبوونی چەندین ساڵ تەرکیزی خۆی لە جیاتی سەربەخۆیی خستەسەر مافی زیاتر و خۆبەڕێوەبەرایەتی.
شەڕ لە سووریا وڵاتی دراوسێی تورکیا کە لەوێدا هێزە کوردییەکان بۆ ڕێگری لە پێشڕەوییەکانی داعش لەگەڵ ئەم گرووپە شەڕیان دەکرد، تەنگژەکانی نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا زیاتر کردەوە.
کوردەکان تورکیایان تۆمەتبار دەکرد کە سەرهەڵدان و لەدەست گرتنی دەسەڵاتی ئیسلامخوازەکان هان دەدات بەڵام ئەنقەرە هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) بە تەنیا لقی سووریایی پەکەکە دەزانی.
بەپێی ئاماری ڕاگەیێندراو لە لایەن بەرپرسانی تورکیا لە کاتی پێشێل کردنی ئاگربڕ لانیکەم 483 کەس لە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە هێرشەکانی پەکەکە کوژراون. ئەوان هەروەها دەڵێن کە 7000 ئەندامی پەکەکە کوژراون بەڵام پشتڕاست کردنی ئەم ڕێژەیە لە لایەن گرووپ و ڕێکخراوە سەربەخۆوەکان دوورە لە ڕاستی.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، شەڕ هەندی لە شارەکانی کاول کردووە و بووەتەهۆی ئاوارەبوونی 355000 کەس لە ناوخۆی وڵات. هەروەها ئەم ڕێکخراوە "کاولکردنی بەربڵاوی تۆقێنەری ماڵ و سامانی تایبەت"ی ڕاپۆرت داوە.
یەکێک لەو گۆڕانکارییانە کە لە شەڕ ڕووی داوە هەوڵەکانی پەکەکە بۆ جێگیربوون لە ناوەندی شاری تورکیا و دوور لە بنکە و بارگەکانی ئەوان لە چیا دوورکەوتووەکانە. هێزەکانی پەکەکە بەم مەبەستە دەستیان داوەتە مەفرەزە و دروست کردنی سەنگەر لە شارەکان.
وڵامی سوپا، ئۆپراسیۆنی سەربازی وێرانگەرێک بوو کە بە ڕاگهیاندنی میلیتاریزه پشتیوانی دەکرا تاکوو ئامادەبوونی پەکەکە لە نزیکی دۆجین شار بنەبڕ بکات. چالاکانی ئابووری دەڵێن کە ئەم هەوڵەی سوپا بووەتەهۆی خەساری زۆر لە نێوان خەڵکی ئاسایی.
وێنە گیراوەکان لەو ناوچانە کە هێرش کراوەتەسەریان پیشاندەریی ڕێژەی توندوتێژی بوو. بۆ وێنە دەکرا ناوچەی مێژوویی سوور لە ئامەد یان شاری جزیرە بە ئاسانی بە هەندێ لە بەشەکانی حەمس یان حەلەب بزانین. حەمس و حەلەب لە شارەکانی سووریان کە پێنج ساڵ شەڕ ئەو شوێنانەی کردووەتە وێرانە.
سەنان ئۆلگەن، بەڕێوەبەری ناڤۆکی بیری ئادام وتی: "حکوومەت نەیەویست ڕێگا بە پەکەکە بدات کە کۆنتڕۆڵی ناوچە شارییەکان لەدەست بگرێت" و زیادی کرد کە توندوتێژییەکان تا ڕادەیەکە کە "تا ئێستا بێ وێنە بووە".
"وەچەرخانی بێ کۆتایی توندوتێژی"
لە حاڵێکدا کە پەکەکە بە ئامانجەکانی و تورکیاش بە شکستی پەکەکە نزیکتر نەبوونەتەوە و بەلەبەرچاوگرتنی ڕەنجی زۆری مرۆڤی بەهۆی شەڕ، شرۆڤەوانان دەڵێن کە ڕەنگە دوو لایەن گیرۆدەی شەڕ هاتوونه.
ئۆلگن دەڵێت: "بە تێپەڕبوونی یەک ساڵ لە دەستپێکردنی ئەم کۆمیدیایە، نیشانەیەک سەبارەت بە کۆتایی توندوتێژی نابینرێت."
"پەکەکە بە ئامانجەکەی کە داڕشتنی حکوومەتی خۆی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا بوو، نەگەیشت چونکە پشتیوانی مەدەنی کە بەرنامەڕێژی لەسەر کردبوو، لێ نەکرا. پەکەکە دەسەڵاتی خۆی لە سووریا بەهێزتر کرد بەڵام لە تورکیا نەیتوانی ئەم کارە ئەنجام بدات."
ئۆجەلان کە بە زیندانی هەتایی سزا دراوە و لە دوورگەیەک لە ئەستەنبۆڵ دایە، پەیوەندی لەگەڵ دونیای دەرەوە پچڕاوە و بێ دەنگ ماوە لە حاڵێکدا کە هەندێ کەسانی توندڕهوتر ڕێبەرایەتی پەکەکە لەدەست دەگرن. لەم حاڵەدا ڕێبەرانی تورکیا هەڕەشە دەکەن کە دەست هەڵناگرن لە "شەڕ دژی تیرۆریزم".
بێنهایم وتیشی: "هیچ یەک لە دوو لایەن حەزیان بە کۆتایی هێنان بە شەڕ نییە. هێزە ئەمنییەکانی تورکیا توانیویانە کە بە گرتنەبەری زۆر هەمدیسان کۆنتڕۆڵی شارەکان بگرنەدەست بەڵام بە چ نرخێک؟"....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٥ تەمووز ٢٠١٦ - ١٧:٥١
News ID: 767923
بهشی ڕاپۆرت/ جیهان- ههواڵدهریی فهڕهنسا نووسی: ساڵێک له دهستپێکردنی دووبارهی شهڕی نێوان هێزه ئهمنییهکانی تورکیا و هێزهکانی پەکەکە تێدهپهڕێت؛ شهڕێک که تووی مهرگ و وێرانی له باشووری ڕۆژههڵاتی تورکیا وهشاندووه. تهنانهت پاش کوودهتای شکست خواردووی تورکیاش کۆتایی شهڕی نێوان پهکهکه و دهوڵهتی تورکیا چاوهڕوانکراو نییه.