١٣ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٦:٢٤
کوژرانی بەکرێگیراوانی عەڕەبستان لە باشوری یەمەن

هەڵمەتی سوپای یەمەن لە باشوری ئەو وڵاتە کوژرانی ژمارێک بەکرێگیراوی عەرەبستانی لێکەوتەوە.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ‌ ‌بە گوێرەی ڕاپۆرتی کاناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن لە هەڵمەتی ڕۆژی سێ شەممەی سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن لە پارێزگای لەحێج لە باشوری ئەو وڵاتە ئەفسەرێکی سودانی و 16 بەکرێگیراوی عەڕەبستانی کوژران.

لەو هەڵمەتە دا هەروەها کەرەستە و تەقەمەنییەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی عەڕەبستانیش کرانە ئامانج و زیانیان پێ گەیشت.

ناوچە جۆربەجۆرەکانی شاری "ئەلمەتون" لە پارێزگلای جەوف لە باکوری یەمەنیش کرایە ئامانجی تۆپخانەکانی هێزەکانی عەبد ڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماریدەست لەکار کێشاوەی یەمەن.

هەروەها لە شەڕی هێزەکانی ئەنساڕوڵڵای یەمەن لەگەڵ بەکرێگیراوانی ئالی سەعود و هێزەکانی سەر بە عەبد ڕەبە مەنسور هادی لە ناوچەی نەهم لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سەنعای پێتەختی یەمەن 50 بەکرێگیراوی سەعودی کوژران.

ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن لە 26 مارسی 2015وە لە لایەن هاوپەیمانی سەعودیەوە پەلاماری دەکرێتە سەر و لەو هێرشانە دا هەزاران یەمەنی گیانی خۆیان لە دەست داوە ئ ژێرخانەکانی یەمەنیش زەبر و زیانێکی زۆریان پێ گەیشتوە.